په‌رله‌مان گۆڕانكارییه‌كانى بودجه‌ ئاشكرا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

 

نوچه‌نێت

بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق كراون و ده‌ڵێ به‌ رێژه‌ى 57% كورتهێنانى بودجه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د سه‌فار په‌رله‌مانتارى كورد و بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ كراون.

سه‌فار ده‌ڵێ، "كورتهێنانى بودجه‌ به‌ ڕێژه‌ى 57% كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌ك  ئێستا له‌ 30 ترلیۆن دینار تێپه‌ڕناكات".

هه‌روه‌ها باس له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌برایه‌تییه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان گفتوگۆى كردووه‌ و ئێستا قه‌باره‌ى بودجه‌ 127 ترلیۆن دیناره‌، بڕى داهاتیش بۆ سه‌رووى 98 ترلیۆن به‌رزكراوه‌ته‌وه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه،‌ بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ ده‌بێت حكومه‌ت تانه‌ له‌و گۆڕانكارییانه‌ نه‌دات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین