هه‌ڵوێستێكى موقته‌دا سه‌در مایه‌ى سه‌رسوڕمانه
نوچه‌نێت
دوێنێ موقته‌دا سه‌دڕ رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون، ئاماده‌یى خۆى نیشاندا بۆئه‌وه‌ى له هه‌وڵه‌كانى قه‌ته‌ڕ له ره‌خساندنى ئێران و سعوودیه به‌شدار بێت، ئه‌مه‌یش بۆ خه‌ڵكى عێراق مایه‌ى توانج و سه‌رسوڕمان بوو.
كاتێك قه‌ته‌ڕ رایگه‌یاندووه هه‌وڵ ده‌دات له‌نێوان سعوودیه وئێران دانوستاندنێك بڕه‌خسێنێ، دوێنى حه‌یده‌ر جابرى گوته‌بێژى نووسینگه‌ى موقته‌دا سه‌دریش رایگه‌یاند، سه‌در ئاماده‌یى نیشانداوه بۆئه‌وه‌ى له‌مباره‌یه‌وه هاوكار بێت، چونكه ئه‌مه كاریگه‌رى ئه‌رێنى به‌سه‌ر عێراق و گه‌له‌كه‌ى ده‌بێت.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا باس له‌و هه‌نگاوه‌ى موقته‌دا سه‌در ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌م هه‌نگاوه مایه‌ى سه‌رسوڕمانه و خاوه‌نه‌كه‌ى زێده‌ڕۆیى كردووه و خۆى گرنگتر كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك له رێبه‌رێكى ئاینى ناوخۆ و فه‌رمانده‌ى میلیشیا، خۆى ده‌گۆڕێت بۆ كه‌سایه‌تیه‌كى كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمه‌كه و گوایه تواناى هه‌یه له چاره‌سه‌ركردنى دۆسیه ئاڵۆزه‌كان و ناكۆكى نێوان وڵاتان به‌شدار بێت".
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب پێیوایه سه‌در به خه‌یاڵى خۆى پێیوایه ده‌توانێ كێشه‌ى نێوان سعوودیه و ئێران چاره‌سه‌ر بكات، كه چه‌ندان ده‌وڵه‌ت نه‌یانتوانیوه ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. خۆیشى ده‌زانێ ئه‌مه له‌سه‌رووى تواناى خۆیه‌تى به‌ڵام به‌هۆى چه‌ند ئامانجێكى تره‌وه ئه‌و كاره ده‌كات.
یه‌كه‌م ئامانج له‌پشت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى سه‌دره‌وه بێت به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه، ئه‌وه‌یه سه‌در ده‌یه‌وێ به‌به‌رچاوى ئێران خۆى له سه‌ركرده میلیشیاكانى تر جیا بكاته‌وه و وا خۆى نیشان بدات كه رێبه‌ری بنه‌ماڵه‌یه‌كى شیعه‌ى ناوچه‌كه‌یه. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یشدا ده‌یه‌وێ سه‌رنجى سعوودیه رابكێشێ وگوایه ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵیان هاوسۆزه. له‌مه‌دا مه‌به‌ستى زیاتر سه‌رنجڕاكێشانى سوننه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق. چونكه سه‌در ده‌یه‌وێ زۆرینه‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ده‌ست بهێنێ و دواتر حكومه‌تى نوێى عێراق بكه‌وێته ده‌ست ره‌وته‌كه‌ى.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment