ئایا عێراق ده‌توانێ سه‌دان ملیار دۆلاره دزراوه‌كه‌ى بگێڕێته‌وه؟
نوچه‌نێت
له 23ى ئه‌م مانگه د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆ كۆمارى عێراق پڕۆژه یاسایه‌كى پێشكه‌ش به په‌رله‌مانى عێراق كرد، بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى به گه‌نده‌ڵى و قاچاخ ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه كراوه. به‌رهه‌م ساڵح له وتارێكدا له كاتى پێشكه‌شكردنى پڕۆژه یاساكه گوتى، "150 ملیار دۆلار ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه كراوه". دووپاتیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام عێراق بۆ گێڕانه‌وه‌ى پێویستى به هاوپه‌یمانییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31ى ئایار ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره راپۆرتێكى درێژى بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانى "گێڕانه‌وه‌ى پاره به قاچاخ بردراوى عێراق ئه‌ركێكى مه‌حاڵه".
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره ده‌ڵێ، "چاودێران و شاره‌زایانى ئابوورى پێيانوایه گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگى یاسایی و سیاسى ده‌بێت كه وا ده‌كه‌ن ئه‌ركه‌كه مه‌حاڵ بێت".

نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره باس له‌وه ده‌كات، به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌و پاره‌یه‌ى كه به‌رهه‌م ساڵح باسى كردووه گوایه 150 ملیار دۆلار دزراوه و ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه كراوه، ئه‌وه زۆر كه‌متره له‌وه‌ى كه به راستى دزراوه. جیا له‌وه‌یش نه‌دا جه‌وده‌ت باس له‌وه ده‌كات گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه هه‌ر چه‌نده بێت مه‌حاڵه. به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌وه‌یه بانكه‌كانى جیهان به سیسته‌مى نهێنى كار ده‌كه‌ن و رێگه‌ناده‌ن هاوبه‌شه‌كانیان ئاشكرا بكرێن.
نه‌دا جه‌وده‌ت سه‌باره‌ت به بڕه‌كه سه‌رسامى خۆى ده‌رده‌بڕێ و ده‌پرسى ئاخۆ سه‌رۆك كۆمار پشتى به چ داتایه‌ك به‌ستووه و دواتر ده‌ڵێ، "ژماره‌كه زۆر له‌وه زیاتره كه باسى كردووه".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له‌وه ده‌كات حكومه‌تى عێراق هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌ناسێت كه پاره‌كه‌یان بردووه، بۆیه ئه‌گه‌ر به نیازه به دروستى هه‌وڵى گێڕانه‌وه‌ى پاره‌كان بدات ئه‌وا باشتره گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكات، تا به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه به‌شێكیان بگێڕێته‌وه.
نه‌دا جه‌وده‌ت ده‌ڵێ، "عێراق نه‌یتوانیوه تا ئێستا پاره‌كانى سه‌رده‌مى رژێمى پێشوو بگێڕێته‌وه، بۆیه ئه‌و جۆره پڕۆژه یاسایانه له پڕوپاگه‌نده‌ى سیاسى زیاتر هیچى تر نییه".
ماڵپه‌ڕى جه‌زیره باس له‌وه ده‌كات به‌گوێره‌ى ئامارێكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مانى عێراق، له دواى 2003 وه 350 ملیار دۆلار دزراوه واته 32% داهاتى عێراق له 18 ساڵى رابردوودا.
هومام شه‌ماع شاره‌زاى ئابوورى له عێراق له لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى جه‌زیره باس له‌وه ده‌كات عێراق له ڕووى داتاى بانكییه‌وه كه‌موكوڕى هه‌یه و به ته‌نیا ناتوانێ هه‌وڵى گێڕانه‌وه‌ى پاره‌ى دزراو بدات، بۆیه له‌و حاڵه‌ته‌دا پێویستى به‌وه هه‌یه بۆ وردبینى په‌نا بباته به‌ر ئه‌و كۆمپانیا جیهانیانه‌ى كه كارى وردبینى ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كانى به‌هێز بكات.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش شه‌ماع ده‌ڵێ، "ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌رژوه‌ندییان له‌وه نییه پاره‌كه بۆ عێراق بگێڕنه‌وه".
عه‌بدولره‌حمان مه‌شهه‌دانى مامۆستاى ئابوورى له زانكۆى به‌غدا له لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى جه‌زیره باس له‌وه ده‌كات بۆ گێڕانه‌وه‌ى پاره‌كه عێراق پێویستى به تیمێكى یاساییه هه‌یه كه له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یماننامه و پرۆسه‌ى سپیكردنه‌وه‌ى پاره شاره‌زا بن، هاوكات ده‌بێت له‌ناوخۆ ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ى رژد بكات، بۆئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى ده‌ست بكه‌وێ.
ئه‌و شاره‌زایه پێیوایه پڕۆسه‌كه ئاسان نییه، به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت ئه‌و پاره‌یه به یه‌ك شێوه نه‌بردراوه، به‌ڵكو به ده‌یان شێوه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كراوه.
ره‌شید عه‌زاوى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى جه‌زیره پرۆسه‌ى گێڕانه‌وه‌ى پاره دزراوه‌كه‌ى عێراق به ئاڵۆز وه‌سف ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌ر هه‌موو شتێك ده‌بێت بیر له‌وه بكرێته‌وه ئاخۆ ئه‌و پڕۆژه یاسایه له ناو په‌رله‌مان ده‌نگى پێده‌درێت.
عه‌لى ته‌میمى شاره‌زاى یاسایى ده‌ڵێ، "پڕۆژه یاساكه‌ى سه‌رۆك كۆمار له 45 ماده پێكهاتووه، هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندیان به رێككه‌وتنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سپیكردنه‌وه‌ى پاره هه‌یه" كه عێراق له ساڵى 2007 ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كێشه‌یه‌كى تر هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه زۆربه‌ى به‌رپرسانى عێراق دوو ره‌گه‌زنامه‌یان هه‌یه، كه ئه‌مه كاره‌كه قوڕستر ده‌كات.
ته‌واوى شاره‌زایان له راپۆرته‌كه‌ى جه‌زیره باس له‌وه ده‌كات، عێراق پێویستى به ساڵانێكى زۆر هه‌یه بۆ گێڕانه‌وه‌ى پاره‌كه، جیا له‌وه‌یش ده‌بێت له رووى سیاسییه‌وه پێگه‌یه‌كى قایمى هه‌بێت و ده‌وڵه‌تێكى له نموونه‌ى "ئه‌مریكا"ى له‌پشت بێت، به‌ڵگه و زانیارى دروست كۆبكاته‌وه، ئینجا ره‌نگه بتوانێ پاره‌كه‌ى خۆى له ده‌ره‌وه‌ى بگێڕێته‌وه، كه له راپۆرته‌كه‌ى جه‌زیره ده‌گوترێ به‌گوێره‌ى هه‌ندێك مه‌زنده بڕه‌كه ده‌گاته 500 ملیار دۆلار.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment