هه‌ولیر و به‌غدا رێككه‌وتنێكى هه‌میشه‌یى ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

 نوچه‌نێت 

عه‌باس سروت په‌رله‌مانتارى عێراقى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، هه‌رێمى كوردستان ئاره‌زووى رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌ و به ‌دووریشى نازانێ ئه‌مجاره‌ هه‌ردوو لا به‌ رێككه‌وتنێكى هه‌میشه‌یى بگه‌ن. 

سروت لێدوانه‌كه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى داوه‌ و ده‌ڵێ، "هه‌ولێر و به‌غدا چه‌ند لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شیان پێكهێنا‌وه‌ بۆ یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ هه‌ڵپه‌سێرداوه‌كان، كه‌ ساڵانێكه‌ بێ چاره‌سه‌ریى ماونه‌ته‌وه‌".

 سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانیش دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئاره‌زووییه‌كى راسته‌قینه‌ له‌لای حكومه‌تى هه‌رێم هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى نه‌وت و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان. 

له‌ به‌شێكى قسه‌كانى پێشبینى ده‌كات هه‌رێم وبه‌غدا بگه‌نه‌ رێككه‌وتنێكى هه‌میشه‌یى و ده‌شڵێ، "ئه‌مه‌ پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن نییه‌، به‌ڵكو ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتنى گشتگیر". 

ئه‌مڕۆ شاندى هه‌رێمى كوردستان كه‌ چه‌ند رۆژێك بوو له‌ به‌غدا بوو، له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ به‌ره‌و رێككه‌وتن ده‌چن و بڕیار هه‌فته‌ى داهاتوو جارێكى تر بچنه‌وه‌ به‌غدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین