نامه‌كه‌ى عێراق بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ناڕه‌زاییه‌تى لێده‌كه‌وێته‌وه
نوچه‌نێت
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق نامه‌یه‌كى بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ناردووه. ئه‌م نامه‌یه ناڕه‌زایى هه‌ندێك له لایه‌نه عێراقییه‌كانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه. جنین پلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌ڵێ، تا ئێستا ئه‌نجوومه‌نه‌كه وه‌ڵامى نامه‌كه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه.
رۆژى سێشه‌مى رابردوو فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق راگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى نامه‌یه‌كى تایبه‌تى سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ناردووه و تا ئێستا وه‌ڵامیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه.
فوئاد حوسێن باسى له‌وه‌یش كرد به نیازن نامه‌یه‌كى تر بنێرن و داواى چاودێريى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش بكه‌ن.
ئه‌و بابه‌ته ناڕه‌زایى لایه‌نه عێراقییه‌كانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌مه به كارێكى ده‌ستوه‌ردانى كاروبارى تایبه‌تى عێراق ده‌زانن.
ئه‌مڕۆ جنین پلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسى له‌وه كرد، تا ئێستا ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش وه‌ڵامى نامه‌كه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه. پلاسخارت دووپاتیشى كرده‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌نیا ده‌توانێ له رووى ته‌كنیكیه‌وه هاوكارى عێراق بكات، ناتوانێ شوێنى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بگرێته‌وه.
تا ئێستا ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به نهێنى ماوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌یش لایه‌نه شیعه‌كانى به ته‌واوى توڕه كردووه به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى سه‌ربه ئێرانن.
یه‌حیا كوبه‌یسى توێژه‌ر و چاودێرى سیاسى له لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى باس له‌وه ده‌كات، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له حكومه‌تى عێراق بۆیان ئاشكرا كردووه، ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌وه‌یه داواى كردووه، ئه‌ركى نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ بابه‌تى هه‌ڵبژاردن له راوێژه‌وه بۆ "سه‌رپه‌رشتیار" بگۆڕێت.
كوبه‌یسى روونى ده‌كاته‌وه، به‌گوێره‌ى یاسا ئه‌ركى ئه‌و نێرده‌یه ئێستا له عێراق ته‌نیا راوێژكاریی و سنوورداره، به‌ڵام بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ساخته‌كاریى له هه‌ڵبژاردن عێراق داوا ده‌كات ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردنه‌كه بكات، بۆیه ئه‌مه لایه‌نه‌كانى عێراق توڕه ده‌كات و به ده‌ستوه‌ردانى ده‌زانن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment