بلینكن: ده‌بێت عێراق دادپه‌روه‌ر بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

 

نوچه‌نێت

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى ئه‌نتۆنى بلینكن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێنى هاوتا عێراقییه‌كه‌ى، دووپاتى له‌سه‌ر پاڵپشتى ئه‌مریكا بۆ چاكسازى ئابووریى عێراق كردووه‌ و گوتیشى، "ده‌بێت ده‌وڵه‌تى عێراق له‌به‌رانبه‌ر داواكارى گه‌له‌كه‌ى زیاتر دادپه‌وه‌ر بێت".

به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، بلینكن په‌یوه‌ندى به‌ فوئاد حوسێنه‌وه‌ كردووه‌ و تاوتوێى چه‌ندان بابه‌تیان كردووه‌ له‌وانه‌ رێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتیژى و كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق و چاكسازى ئابوورى.

بلینكن باسى له‌وه‌ كردووه‌ ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ به‌گرنگ ده‌زانێ و هه‌روه‌ها پاڵپشتى له‌ عێراق ده‌كات كه‌ زیاتر له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ى خۆى دادپه‌وه‌ر بێت. ئاماده‌یى ئه‌مریكایشى نیشانداوه‌ بۆ هاوكاریكردنى پرۆسه‌ى چاكسازى ئابووریى عێراق.

ته‌نیا 10 رۆژه‌ ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریكا ده‌ستبه‌كاربووه‌، له‌ عێراق نیگه‌رانییه‌كى زۆر له‌سه‌ر چۆنیه‌تى سیاستى ئه‌و ئیداره‌یه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ى عێراق هه‌یه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین