کەڕووی ڕەش چییه؟ تەندرووستی

نوچەنێت:

دکتۆر جاسم موحەممەد ئیبراهیم، مامۆستاى زانکۆ و ڕاهێنراوى بۆردى هەناو، لە دواى تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى مردن بە نەخۆشى کەڕووى ڕەش، لە نووسینێیکدا ئاماژە بەوە دەکات، کە کەڕووى ڕەش جۆرێکە بە فتریات و لە دەوروبەرمان وەک هەوا و خۆڵ و نانى کەڕوودار هەیە.

 

دەشڵێت، ئەوانەى بەرگرى لەشیان لاوازە یان شێرپەنجەیان هەیە، ئەگەرى تووشبوونیان بەم نەخۆشە زیاترە.

 

کەڕووی ڕەش چییه؟

زۆر بە کورتی و پوختی و سادەیی، کەڕووى ڕەش جۆرێکە لە کەڕوو(فطریات) کە لە ژینگەی دەوروبەرمان دەژیت وەک هەوا، خۆل، پاشماوەی ئاژەڵ، شتی بۆگەن، نانی کەڕوودار.....هتد
* ئایا ئەم جۆرە کەڕووە پێشتر هەبووە؟
ـ بەڵێ، پێشتر هەبووە و لە وانەیە هەموومان بەرکەوتەمان هەبووبێت لەگەڵی!!!
* ئەو کەسانە کێن کە ئەگەری تووشبوونیان زیاترە؟
ــ کەسی شەکرەدار، کە شەکرەکەی کۆنتڕۆل نەبێت
ــ ئەوانەی شێرپەنجەیان هەیە

ــ ئەوانەی دەرمانی ستیرۆید بۆ ماوەیەکی درێژ بەکاردێنن
ــ ئەوانەی دەرمانی دژە هەوکردن زۆر بەکاردێنن
ــ ئەوانەی بەرگری لەشیان زۆر لاوازە
ــ ئەوانەی چاندنی ئەندامەکانیان بۆ کراوە وەک جگەر،گورچیلە، مۆخی ئێسک.....هتد
* ئایا کەسێک هیچ نەخۆشی نەبێت و بەرگری لەشی باش بێت تووش دەبێت؟
ــ زۆر ئەستەمە کەسێکی وا تووش بێت!!
* ئایا پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ دەکات؟
ــ نەخێر هەرگیز
* ئایا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە؟
ــ نەخێر
* چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟
ــ هەوڵدە دەست لە شتی کەڕوودار مەدە وەک نان یان میوەی کەڕوودار
ــ ئەوانەی کاری ئاژەڵداری یان چوتیاری دەکەن، هەولدەن دەست لە پاشماوەی ئاژەڵ مەدەن یان پەنجەوانە لە دەست بکەن و دەستتان جوان بشۆن.

ــ هەر شتێک کە لە زەوی کەوتبوو بۆ نموونە میوە جوان جوان بیشۆن.

بەهیوای تەندروستیەکی باش و دوور لە هەموو نەخۆشیەک

دکتۆر جاسم محمد ئیبراهیم

مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی

ڕاهێنراوی بۆردی هەناوی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین