ئێران كاروانێك مووشه‌كى به‌ حزبوڵاى عێراقى داوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكراى كردووه‌، ئێران له‌ رێگاى میلیشیایه‌كى شیعه‌ى ئه‌فغانى كاروانێك مووشه‌ك له‌ناو خاكى سووریا به‌ كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقداوه‌.

روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ  له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، كه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى له‌لایه‌ن كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاشكراى كردووه‌، ئێران 56 مووشه‌كى جۆرى ئه‌رز- ئه‌رزى به‌ میلیشیاى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى داوه‌.

روانگه‌ سوورییه‌كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌ ئه‌و مووشه‌كانه‌ له‌رێى میلیشیاى فاتیمییه‌كان كه‌ میلیشیایه‌كى شیعه‌ى ئه‌فغانى سه‌ربه‌ ئێرانن، به‌ دوو بارهه‌ڵگر له‌ خاكى عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ى ناوچه‌ى مه‌یادینى سووریا كراون و له‌وێ راده‌ستى حزبوڵا كراون.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌ به‌رپرسانى ئیسرائیل ده‌ڵێن به‌هۆى مه‌ترسییه‌كانى هێرشه‌كانى ئیسرائیله‌وه‌ ئێران زۆربه‌ى جموجۆڵى میلیشیاكانى خۆى ڕه‌وانه‌ى رۆژئاواى عێراق كردووه‌.

كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى به‌ توندترین میلیشیاى ئێران له‌ عێراق داده‌نرێن، راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین