د. سامان بەرزنجى: نەخۆشى کەڕووى ڕەش پەیوەندى بە کۆرۆناوە نییە تەندرووستی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ پێنجشەممە (3)ى حوزەیران، د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا، ئاماژەى بە هۆکارەکانى مردن بە کەڕووى ڕەش کرد و گووتیشى، "ئەگەر کەسى تووشبوو بە کەڕووى ڕەش، کۆرۆناشى هەبێ، بێگومان کاریگەرى زۆر دەبێ لەسەر بەرگرى لەشى ئەو کەسە".

د. سامان بەرزنجى دەشڵێت، "وەزارەتی تەندروستی توانای دیاریکردن و پێدانی چارەسەری بەو نەخۆشییە هەیە و تائێستاش یەک حاڵەت تۆمارکراوە، بۆیە پێویست ناکات لەم کاتەدا خەڵک بترسێندرێت و تەنها پاک و خاوێنی بەگشتی بکرێتە بنەمای خۆپارێزی رێگری سەرەکی دەبێت لە توشبونی کەسانی دیکە بەو نەخۆشییە."

سەبارەت بە پێدانى ڤاکسین، وەزیرى تەندروستى  هەرێمى کوردستان دەڵێت، "تا ئێستا پڕۆسەى پێدانى ژەمە ڤاکسین بەردەوامە و لە ڕێگەى پرۆسەى نیشیتمانى عێراقى، تەنها هەندێجار بۆ چەند ڕۆژەک بەشە ڤاکسینى هەرێمى کوردستان لە بەغداوە دوا دەکەوێ."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین