بەغدا و هەولێر لەسەر میکانزمى جێبەجێکردنى یاساى بودجە ڕێککەوتوون کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ شاندى دانوستاندکارى هەرێم بۆ بەغدا کۆبوویەوە بۆ خستنەڕوو و گفتووگۆکردن لەسەر دەرەنجامى سەردانییەکەیان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (3)ى حوزەیران، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندى دانوستاندکارى هەرێم، گفتووگۆیان دەربارەى ئەنجامى سەردانییەکە، کە تێیدا شاندى ناوبرا تیشکى خستەسەر بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجە لە بواری نەوت و داهاتی نانەوتی، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکە و ڕێککەوتنی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدرالی و هەرێم لەسەر میکانیزمی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان کە لە یاسای بودجە بۆیان دیاری کراوە.

هەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانى، جێگیرى سەرۆکى وەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە کاتى دابینکردنى (10) گۆڕەر بۆ (10) وێستگەى کارەبا لە قەزاى کۆیە، دەربارەى گفتووگۆکانیان لەگەڵ  بەغدا ڕایگەیاند، هەنگاوەکانمان بۆ جێبەجێکردنی بودجەی پەسندکراوی 2021 باش رۆیشتوون، هەروەها لیژنە لاوەکییەکان توانیویانە هەنگاوی باش بنێن بۆ رێککەوتن لەسەر میکانزمی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بودجە. 

گووتیشى، لە ماوەیەکی نزیکدا هیچ بەربەستێک نامێنێت بۆ حکومەتی فیدراڵ تاوەکو پارەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانمان بۆ بنێرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین