دوو ئەندامی فەیلەق قودسی سوپای پاسداران لە سووریا کوژران ئێران

نوچه‌نێت

دوو ئەندامی فەلەق قودسی سوپای پاسداران بە ناوەکانی سەعید مەجیدی و حەسەن عەبدوڵازادە لە ڕێگای دێرزور – تەدمور له‌ سووریا کوژران.

ئەمڕۆ شەممە پێنجی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "سپوتنیک" بڵاوی کردەوە، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ڕوحۆڵای پارێزگای مەرکەزی ئێران، لە ڕاگەیێدراوێکدا هەواڵی دوو ئەندامی فەیلەق قودسی سوپای پاسدارانی لە سووریا پشتڕاست کردووەتەوە.

ئێران و سووریا دوو هاوپەیمانی ستراتیژیکن و تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی فەیلەق قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بە پارێزەرانی حەرەم ناویان دەبات و دەڵێت ڕاوێژ بە سوپای سووریا دەدەن، لە سووریا کوژراون.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین