هێرشێكى داعش بۆ سه‌ر مووسڵ پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

 نوچه‌نێت 

ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق راگه‌یاند، پیلانى هێرشێكى تیرۆریستیان بۆ سه‌ر مووسڵ پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌ و حه‌وت تیرۆریستیان گرتووه‌ كه‌ دانیان به‌وه‌ ناوه‌، به‌ نیازبوون كرده‌یه‌كى تیرۆریستى گه‌وره‌ له‌ شاره‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن. 

ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى له‌ راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى ئه‌مڕۆ شه‌موو 30ى كانوونى دووه‌م ئاشكراى كردووه‌، كۆمه‌ڵێك تیرۆریستى داعشیان گرتووه‌ كه‌ به‌ نیاز بوون كرده‌ى تیرۆریستى گه‌وره‌ له‌ شارى مووسڵ ئه‌نجام بده‌ن. 

ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌گوێره‌ى زانیارى هه‌واڵگرى ده‌ستپێشخه‌ریان كردووه‌ و گرووپه‌كه‌یان گرتووه‌ و ئه‌وانیش دانیان به‌وه‌ ناوه‌ پلانیان بۆ كرده‌ى تیرۆریستى هه‌بووه‌. 

به‌ڵام له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ روونه‌كراوه‌ته‌وه‌ شێوازى ئه‌و كرده‌ تیرۆریستییه‌ چۆن بووه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ده‌ڵێ به‌گوێره‌ى ماده‌ى چوارى تیرۆر گیراوه‌كان دراونه‌ته‌ دادگا. 

ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى هێزه‌كانى عێراق رۆژێك دواى راگه‌یاندنى كوشتنى ئه‌بویاسر عیساوى دێت له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراق دێت، كه‌ یه‌كێك بوو له‌سه‌ركرده‌ دیاره‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین