خێرایی ئینتەرنێت لە ئێران چەندە؟ ئێران

نوچه‌نێت

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، تێکڕای خێرایی داگرتن ئینتەرنێتی نەگۆڕ لە ئێران ١٩.١٧ مێگابایت لە چرکەدایە و بەو خێراییەوە، ئێران لە ناو ئەو ١٧٥ وڵاتەدا کە بەراورد کروان، لە پلەی ١٣٦دایە.

خێرایی ئینتەرنێت لە ئێران

بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی Speedtest، تێکڕای خێرایی داگرتن [داونلۆد)ی ئینتەرنێتی مۆبایل لە ئێران ٣٠.١٧ مێگابایت لە چرکەدایە و تێکڕای خێرایی ئاپلۆدی ئینتەرنێتی مۆبایل ١١.٤٤ مێگابایت لە چرکەدایە. بەوەش پلەی ئێران لە ناو ١٤٠ وڵاتدا دەگاتە پلەی ٧٩.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە مانگی ئاداری ٢٠٢١، تێکڕای خێرایی داگرتن لە ڕێگای موبایلەوە لە ئێران ٢٦.٣٨ مێگابایت لە چرکەدا و تێکڕای خێرایی ئاپلۆدی ئینتەرنێتی لە ڕێگای موبایلەوە ١١.٥٩ مێگابایت لە چرکەدا ڕاگەیێندراوە.

لە ئێستادا تێکڕای جیهانی خێرایی داگرتنی ئینتەرنێتی موبایل ٤٨.٤٠ مێگابایت لە چرکەدا و تێکڕای جیهانی خێرایی ئاپلۆدی ئینتەرنێتی مۆبایل ١٢.٦٠ مێگابایت لە چرکەدایە و ماوەکەیشی ٣٧ میلی چرکەیە.

سەبارەت بە ئینتەرنێتی نەگۆڕ (ئینتەرنێتی وایەرلێس)یش تێکڕای جیهانی خێرایی داگرتن ٩٨.٦٧ مێگابایت لە چرکەدا و تێکڕای جیهانی خێرایی ئاپلۆد ٥٣.٢٢ مێگابایت لە چەرکەدایە و ماوەکەی ٢٠ میلی چرکەیە. 
سەبارەت بە ئینتەرنێتی وایەرلێس، تێکڕای خێرایی داگرتن لە ئێران ١٩.١٧ مێگابایت لە چرکە و تێکڕای خێرایی ئاپلۆد ١٠.٨٢ مێگابایت لە چرکەدایە. 
ئینتەرنێتی وایەرلێس لە ئێستادا و بۆ نموونە لە دوو وڵاتی تۆگۆ و لیبێریا هێواشتر و لە سۆماڵیا و تانزانیا خێراترە.

ئای.ئو.ئێسی نوێ بڵاو بووەوە

مودێلی نوێی ئەپڵ ioS 14.6 ناو نراوە و دەکرێ لە مودێلەکانی ئایفۆن 6S بەرەو سەرەوە سوودی لێوەربگیردرێت. لەو مودێلە نوێیەدا دەکرێ لە توانای Apple Card Family کەڵک وەربگیردرێت. هەموو ئەندامانی خێزان دەتوانن لە کارتێک کەڵک وەربگرن و تەنیا یەک کەس دەتوانێت کاروباری ڕێکخستنی ئینتەرنێت ئەنجام بدات و بەڕێوەی ببات.

لە لایەکی ترەوە، ئەپڵ دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانی ئامێری ڕێکخەری نوێ بە ناوی A15 کە وەک A14 بە لیتۆگرافی پێنج نانۆمەتری بەرهەم دێت. بڕیارە ئەو ڕێکخەرە نوێیە لە ئایفۆنی ١٣دا بەکار بهنێرێ. 
ئەپڵ هەروەها سەرقاڵی پێشخستنی ئامێری ڕێکخەری M1X بۆ لەپتۆپە نوێیەکانی خۆیدایە.

ڕدمی نوت هەشتی نوێ

ئەو مودێلە موبایلەی شیائۆمی Xiaomi Redmi Note 8)) یەکێکە لە پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی جیهان و تا ئێستا زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە. مودێلی نوێی ئەو مۆبایلە لە ڕێکخەری هلیۆ جی ٨٥ کەڵک وەردەگرێت و سیستەمی ئەندرۆیدی ١١ی تێدا بەکار دەهێنرێت. 
کامێرای سەرەکی ئەو مۆبایلە لە کاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆدا دەتوانێت لە حاڵەتی (چوار کی)دا بە فریم ڕیتی ٣٠ فریم لە چرکەدا ڤیدیۆ تۆمار بکات. هەڵبەت ڕەمی ئەو مۆبایلە بۆ مۆبایلی ئەندرۆیدی لە خوارەوەیە و تەنیا چوار گیگابایت ڕەمی تێدایە. ئامێری تۆمارکردنی ئەو مۆبایلە لە دوو جۆری ٦٤ و ١٢٨ گیگابایتی دەدرێتە دەرەوە.

شاشەی ئەو مۆبایلە ٦.٣ ئینچە و کامێرایەکی تێدا بەکار هاتووە کە لە چوار لاوە تۆمار دەکات. کامێرای سەرەکی سنسۆری ٤٨ مێگاپیکسڵی تێدایە و کامێراکەی بە کراوەیی سنسۆری هەشت مێگاپیکسڵی هەیە. بۆ هەڵگرتنی وێنەی ماکرۆ لە سنسۆری دوو مێگاپیکسلی و بۆ کامێرای دیاریکردن قوڵایی لە سنسۆری دوو مێگاپیکسلی لەو مۆبایلەدا کەڵک وەرگیراوە. کامێرای سلفی گرتنیش ١٣ مێگاپیگسلە.

پچڕانی کارەبا لە ئێران و کێشەی پەیوەندیگرتن

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا"، پچڕانی پەیتا پەیتای کارەبا لە تاران و زۆرێک لە شارەکانی ئێران کاریگەری نیگەتیڤ لەسەر ماڵپەڕەکانی پەیوەندیگرتن دادەنێت، چونکە نەک هەر دەرفەتی بارگاویکردنی پاترییەکانی پشتیوانی ئەو ماڵپەڕانە ناڕەخسێت بەڵکو ئامێرەکانی پەیوەندیگرتن کە لە ماڵپەڕەکاندا جێگیر کراون، زیانێکی زۆریان بەر دەکەوێت.

کۆمپانیای ئێرانسڵ کە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی پەیوەندیگرتن لە ئێراندایە، لەو بارەوە ڕایگەیاندووە لە "چەند ماڵپەڕێکی سەرەکیدا، دیزل ژنراتور کە لە ماڵپەڕەکەدا جێگیر کراوە لە کاتی پچڕانی کارەبادا دەچێتە ناو خولگەکەوە. هەروەها، ئەو پاترییانەی لە ماڵپەڕەکانی پەیوەندیگرتنی ئێرانسڵ کەڵکیان لێ وەردەگیرێت، لە کاتی پچڕانی کارەبادا، ئەو دەرفەتە دەڕەخسێنن کە خزمەتگوزاری بۆ چەند کاتژمێرێک بەردەوام بێت. سەرەڕای ئەوە، لە ئێستادا کە پچڕانی پەیتا پەیتا و بەردەوامی کارەبا هەموو ڕۆژێک ڕوو دەدات، نەک هەر دەرفەت نییە بۆ بارگاویکردنی دووبارەی پاترییە پشتیوانەکانی ماڵپەڕەکانی پەیوەندیگرتن بەڵکو ئامێرەکانی پەیوەندیگرتنی جێگیرکراو لە دماڵپەڕەکاندا زیانی جدییان بەر دەکەوێت.

 

سەرچاوە: ڕادیۆ زەمانە

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین