وەزارەتى کشتوکاڵ نرخى وەرگرتنى گەنمى جوتیارانى دیاریکرد کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، ئەمڕۆ نرخى وەرگرتنى جووتیاران دیاریکرا، "نرخى وەرگرتنى گەنمى پلە یەک (475000) هەزارە و گەنمى پلە دوو (400,000) هەزارە."

ئەمڕۆ یەکشەممە شەشى حوزەیران (2021)، بە پێى نووسراوێکى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، کە واژۆى بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵى لەسەرە دەڵێت، "بڕیارماندا بە دياريكردنى نرخى كڕینەوەى گەنمى جوتیاران لە دەرەوەى پرۆسەى وەرگرتنى گەنم لە سایلۆکانى هەرێمى کوردستان لەلایەن هەردوو کۆمپانیاى خۆشناو و قەیوان."

نووسراوەکەى وەزارەتى کشتوکاڵ ئاماژەى بەوەشکردووە، نرخى وەرگرتنى گەنمى جوتیاران لەلایەن کۆمپانیاکانەوە لە پارێزکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک بەمشێوەیە دەبێ، "نرخى گەنمى پلە بەک (475000) هەزارە بۆ یەک تۆن گەنم، پلە دوو (400,000) هەزار، پلە سێ (325000) هەزارە."

هەروەها دەشڵێت، "وادەى وەرگرتنى گەنمى جووتیاران (45) ڕۆژ دەبێ، لە (8-6-2021) تاوەکو (22-7-2021) دەبێ، بڕى (2%) لە پارەى بە بازاڕکردنى گەنمى جوتیاران وەک پاڵپشت بۆ سندوقى پاڵپشتى بنەتۆى جوتیاران دەگەڕێتەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین