شیرزاد سه‌رسپى: مۆسیقاى ئێستا پێشكه‌وتووه به‌ڵام تێبینیم له‌سه‌ر ئاوازه‌كان هه‌یه
شانازى به نازناوى "سه‌رسپی" ده‌كه‌م
دیمانه‌ى لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
هونه‌رمه‌ند شێرزاد سه‌رسپى له دیمانه‌یه‌كى كورتى نوچه‌نێت باس له چه‌ند وێستگه‌یه‌كى گرنگى ژیانى خۆى ده‌كات، بۆچوونى خۆى له‌سه‌ر هونه‌رى ئێستاى كوردى به كورتى ده‌خاته‌ڕوو. باس له‌وه ده‌كات بۆ یه‌كه‌مجار كه‌ى بوو كارى هونه‌ریى كرد و كێ بوو نازناوى "سه‌رسپى" بۆ پێشنیار كرد.
سەرەتای کاری مامۆستا شێرزاد سەرسپی بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟
یه‌كه‌م ده‌ستپێكى هونه‌رییم له ساڵى 1968 بوو، ئه‌وه یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنم بوو له گه‌ل تیپى مۆسیقاى مامۆستایانى كوردستان كاره‌كه له‌سه‌ر شانۆى هۆڵى گه‌ل له‌هه‌ولێر.
ده‌توانم بڵێم به رێكه‌وت بوو، به‌ڵام له ئاكامى حه‌ز و ئاره‌زوویه‌كى زۆر بۆ مۆسیقا. شایانى باسه سه‌ره‌تا سوودم له مامۆستاى هونه‌رمه‌ند نوره‌دین ئیبراهیم وه‌رگرت. بێگومان ئه‌و سه‌رده‌م زۆر ئه‌سته‌م بوو بتوانیت خه‌ریكى كارى مۆسیقا بیت، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌توانم بڵێم ئه‌و كراوه‌یه نه‌بوو به‌رامبه‌ر به هونه‌ر.
ئەگەر بە مەزندەی ئێمە بێت شێرزاد سەرسپی بۆ ماوەی 50 ساڵ دەبێت خەریکی کاری هونەرییە، ئایا ئێمە لەمەدا ڕاستین، ئەگەر بڵێن کامە ماوە لە مێژوو بە سەردەمی زێرینی گۆرانی و میوزیکی هەولێر دەزانیت؟ هەشتاکان یا حەفتاکان؟
به‌ڵى نزیكه‌ى 50 ساڵه خه‌ریكى كارى هونه‌رییم ئه‌گه‌ر باس له‌وه بكه‌ین چ سه‌رده‌مێك به زێرین ناوده‌نیێن ده‌توانین بڵین له كۆتاییه‌كانى ساڵانى حه‌فتاكان تا ناوه‌ڕاستى هه‌شتاكان. به‌ڵام ماناى ئه‌وه نییه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌رچى گورانی و مۆسیقایه‌ك تۆماركرا بن باش بن.
چۆن باسی ئەزموونی خۆت لەگەڵ تیپی مۆسیقای هەولێر دەکەیت؟ کامە هونەرمەند زۆر لە تۆ نزیکە؟
من له زۆربه‌ى تیپه‌كان كارم كردووه له هه‌ر تیپیك ئه‌زموونیكم وه‌رگرتووه، من یەکێک بوم لە دامەزرێنەرانی ئەو تیپە و دامەزراوەکانی باسمان کردوە.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه چ هونه‌رمه‌ندیك له‌من نزیكه، ببووره من ده‌ڵێم هه‌موو هونه‌رمه‌ندیكم خوشده‌وێ زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى هونه‌رمه‌ندانیش منیان خۆشده‌وێت ئه‌وه جێگاى شانازییه بۆ من.
نازناوی "سەرسپی" یەکەمجار کەی بوو لە هونەر بەکارت هێنا؟ چەند لەو نازناوە ڕازیبوویت؟
دوو كچم له بوارى هونه‌ریى كارده‌كه‌ن
سه‌باره‌ت به نازناوى "سه‌رسپى" له چاوپێكه‌وتنێكدا خۆم داوام كرد ئه‌و نازناوه به‌كار بهێندرێت.شانازیشى پێوه‌ده‌كه‌م نیوه‌ى ناوبانگى من به‌هۆى ئه‌م نازناوه‌یه.
تێروانینت بۆ کاری هونەریی ئێستا چۆنە؟
مۆسیقا زۆر پێشكه‌وتووه ره‌نگه تێبینیم هه‌بیت له ڕووى ئاوا‌زه‌وه.
دەگوترێت مامۆستا شێرزاد لەکاری هونەری ئەزموونێکی کارگێری "ئیداری" هەبووە و کەسێکی خۆشەویست و ئیداریش بووە،هونەرمەند کە هەستی ناسکە و ئیداری بێت ئەبێت توند بێت،چۆن هاوسەنگیت لەنێوان ئەم دووانە ڕاگرتووە؟
نزیكه‌ى 30 ساڵیش خه‌ریكى ئیداره‌دانى هونه‌رمه‌ندان بووم، دامه‌زرێنه‌رى ئه‌م تیپ و دامه‌زراوه هونه‌رییانه بووم: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هونه‌ره میللیه‌كانى هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هونه‌رییه‌كان، ئۆكستراى كوردستان، گرووپى میوزیكى ره‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌له‌پوورى كورد، ماوه‌یه‌كیش به‌ڕیوه‌به‌رى سه‌ته‌لایتى نه‌ورۆز بووم.
له‌كاتى به‌ڕێوه‌بردنم بۆ ئه‌م كار‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى كه له سه‌ره‌وه باسمانكردووه راست ده‌كه‌یت ئه‌سته‌مه بتوانیت هاوسه‌نگى دروست بكه‌یت له‌نێوان ئیداره وكارى هونه‌ردا. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا من توانیومه له كاتى پێویست توند بم له‌ڕووى ئیدارییه‌وه، دیسان نه‌رمونیانیش بم. له هه‌مانكاتیشدا گرنگترین شت ئه‌وه‌یه دادپه‌روه‌ر بیت به‌رانبه‌ر به هه‌موو هونه‌رمه‌ندان و كارمه‌ندانى تر، گرنگه خۆشت هه‌ڵه‌ت نه‌بێت.
ئایا کەسێک هەیە لە منداڵەکانت مەیلیان بەلای هونەرەوە بێت؟
به‌ڵێ دوو له كچه‌كانم به‌ناز و لاڤه ده‌رچووى په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌كانن و كۆلێژى هونه‌ره جوانه‌كانن له به‌شى شێوه‌كارى جگه له‌وه‌ش لاڤه له بوارى دیزاین بڕوانامه‌ى ماسته‌رى به ده‌ست هێناوه.
ئەو ماوەی بەهۆی کۆرۆناوە چالاکیەکان وەستاون، مامۆستا شێرزاد کاتەکای چۆن دەباتە سەر؟ پەیوەندیت لەگەڵ وەرزش و خوێندنەوە چۆنە؟
له‌ماوه‌ى كه‌ره‌نتینه‌ى كۆرۆنا خه‌ریكى مۆسیقا بووم له‌گه‌ڵ ئامیره‌كه‌ى خۆمدا جارجاره‌ش وه‌رزشى سه‌ره‌تاییم ده‌كرد ته‌نیا بۆ ته‌ندروستیم.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment