پسپۆرێکى نەخۆشى شێرپەنجە: شێرپەنجە لە کوردستان لە زیادبوون دایە تەندرووستی

نوچەنێت:

ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەى تووشبووانى بە نەخۆشى شێرچەنجە لە هەرێمى کوردستان لە زیادبوون دایە، پسپۆڕێکى نەخۆشى شێرپەنچە هۆشدارى دەدات و دەشڵێت، هۆکارى زۆربوونى تووشبوون بەو نەخۆشە، قەڵەوى، جگەرەکێشان و پیسبوونى ژینگە دەگەڕێتەوە.

دکتۆر لوقمان رەحمان نانەکەلی، پسپۆڕ لە شێرپەنجە بە رووداوى ڕاگەیاند، لە هەرێمى کوردستان ژمارەیەکى زۆرى ئافرەتان تووشى شێرپەنجەى مەمک بوونە، بۆ هۆکارى زۆربوونى ئەم نەخۆشیەش دەڵێت، رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە کوردستان بەراورد بە وڵاتانی دیکە رێژەکە زۆر لە یەکەوە نزیکە، بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەستن دەگاتە 13-14%، لە رەگەزی نێریش دوای ئەو شێرپەنجەی پرۆستات دێت، پاشان سییەکان، قۆڵۆن و گەدە.
دکتۆر لوقمان ڕەحمان ئاماژە بەوەش دەکات، ڕێژەى شێرپەنجە لە هەرێمى کوردستان زیادیکردووە، دەشڵێت، لە ماوەى (6) ساڵى ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی نانەکەلی و سەنتەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی رزگاری لە شاری هەولێر، (16,237) تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین