په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر: به‌رده‌وام تێگه‌یشتنێكى هه‌ڵه بۆ بابه‌ته جێنده‌رییه‌كان هه‌یه
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر كه نووسه‌رێكى گه‌نجه له‌م هه‌فته‌یه‌دا كتێبى "سه‌ره‌تایه‌ك بۆ جێنده‌رناسى"بڵاوكرده‌وه، سەبارەت بە ناوەڕۆکی کتێبەکە په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر بۆ نوچەنێت گوتی،"ناوەڕۆکەکەی بە گشتی لە سێ بەش پێکدێت، بەشی یەکەم لەبارەی چوارچێوەی تیۆریی ومێژووییە باس لە چەمکەکانی جێندەرو سێکس وەک دووانەیەکی کۆمەڵایەتی و بایولۆجی دەکات. هەروەها جێندەر لەناو ئەفسانەناسیدا دواتر قۆناغە جیاوازەکانی جێندەر. دواتر باس لە کارەکتەری سیمۆن دیبۆڤوار و چەمکی جێندەر دەکات، سیمۆن دیبۆڤوار چۆن لە جێندەری روانیوە یان چ دیدێکی هەبووە بۆ جیاوازییە جێندەرییەکان نێوان نێر و مێ؟ هه‌روه‌ها باس له یۆنانی کۆن ده‌كرێت، دواتریش باس لە زمان و توندوتیژی و چەمکی توندوتیژی لەناو پێشینانی کورد. بە شێوەیەکی گشتی ئه‌مانه لەبەشی یەکەمدا هاتوون".
دواتر په‌یڕه‌و به كورتى باسى له به‌شى دووه‌مى كتێبه‌كه‌ى كرد و گوتى، "بەشی دووەم باس لە فێمێنزم و جێندەر دەکات فێمینزم چییە؟ وەکو بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی و شەپۆڵەکانی چییە و فێمێنزم لەناو کۆمەڵگای ئێمە دنیای کوردی چییە و چۆن رەنگی داوەتەوە و چۆن کاری بۆ کراوە؟ ئەوە تایبەتە بە بەشی دووەم".
نووسه‌رى "جێنده‌رناسى" باسى به‌شى سێیه‌م كرد کە کۆتا بەشی کتێبەکەیە، باس لە دنیای کوردی دەکات کۆمەڵیک پرس و بابەت لەخۆ دەگرێت بۆ نموونە سێکس و دەسەڵات شەڕی سێکس و بازاڕ و سەرمایەداری، دواتر کێشەی خێزان و توندوتیژی لەناو خێزان.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى نووسه‌ر به "نوچه‌نێت"ى دا، ئەم کتێبە له 80 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، لەلایەن بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان بە هاوکاری یوئێن سی ئار "ئاژانسی یوئێن بۆ پرسی پەنابەران" بە چاپكراوه و لەبازار نافرۆشرێت، به‌ڵكو له‌ناو داموده‌زگاكان بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به گرنگى بابه‌ته‌كه بۆ خوێنه‌رانى كورد پەیڕەو ئەنوەر گوتى، "گرنگی بابەتەکە وای لێکردم بیر لەم کتێبە بکەمەوە و بینووسم کۆمەڵێک هۆکارە بەڵام بە پلەیە یەکەم، کۆمەڵگای خۆرهەڵاتی بە گشتی هێشتا نەیتوانیوە لە پرسە جێندەرییەکان تێبگات یان دید و راڤە و تێگەیشتنیش زۆر هەڵەی بۆ پرسە جێندەرییەکانەوە هەیە".
ئه‌و نووسه‌ره له لێدوانه‌كه‌ى به‌رده‌وام بوو گوتیشى، "بەداخەوە ئەم پرسە بە بەردەوامی لەناو میتۆد و زانکۆکانی ئێمە ناخوێندرێ، بەردەوام لێکدانەوە و تێگەیشتنی هەڵەمان بۆی هەیە، بۆیە من بیرم لەوە کردەوە لە رێگەی ئەم کتێبەوە هەوڵێکی سەرەتایی بدەم، بۆئەوەی ئەم چەمکە بە خوێنەرانی کورد بە کۆمەڵگا بە گشتی بە خەڵکی کورد بناسێنم. من پێموایە ئەم کتێبە سەرەتایەک بێت و کاری زۆر قووڵتر و فراوانتری بەدوادا دێت بەتەنیا کتێبێکی قەبارە مامناوەند بەس نییە هۆکاری تریش هەن بەڕاستی، بەڵام ئەوەی هۆکاری بنەڕەتی بوو هەر ئەوەبوو کە باسم کرد"
.
پەیڕەو ئەنوەر جگە لەکتێبی "جێندەر ناسی" خاوەنی سێ کتێبی تریشە، کە کتێبی یەکەمی لەبارەی تورکیایە ، کتێبی دووەمی وەرگێرانە لەبارەی هونەرەی جەنگەوەیە، کتێبی سێیەمی لەبارەی هێزى نه‌رمه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment