پۆلیسى سلێمانى: ئەو پیاوەى خێزانەکەى خۆى کوشتبوو دەستگیرکرا هەواڵ

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیێندراوێک لەسەر دەستگیرکردنى بکوژێک بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت، لە گەڕەکى بەکرەجۆ پیاوێک دواى کوشتنى ژنەکەى لە لایەن هێزەکانى پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە هەشتى حوزەیرانى (2021)، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، دوێنێ شەو کاتژمێر (9:30) دواى ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوێکى تەقەکردن لە گەڕەکى بەکرەجۆ، ڕاستەوخۆ چوونەتە شوێنى ڕووداوەکە، پیاوێک پاش کوشتنى ژنەکەى بۆ شوێنێکى نادیار هەڵدەڵێت.

پۆلیسى سلێمانى دەشڵێت، بنکەى پۆلیسى بەکرەجۆ و نووسینگەى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى، دواى ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە توانرا لە ماوەى سێ کاتژمێر تاوانبارەکە دەستگیرۆبکرێ.

ئەو پیاوەى خێزنەکەى خۆى کوشتووە، ناوی (م، ك، أ)یە و (53) ساڵە، ئێستا بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین