داعش هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر پێگه‌یه‌كى گرنگى حه‌شدى شه‌عبى عێراق ناوچەکە و جیهان

 

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌ندراوێكى حه‌شدى شه‌عبى، شه‌وى رابردوو رێكخراوى تیرۆریستى داعش هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر جورف سه‌خه‌ر له‌ باشوورى به‌غدا كه‌ به‌ پێگه‌یه‌كى گرنگى حه‌شدى شه‌عبى داده‌نرێت.

به‌گوێره‌ى رایگه‌یه‌ندراوێكى كورتى حه‌شدى شه‌عبى هاتووه‌، فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ كه‌ سه‌ربه‌ حه‌شدى شه‌عبییه‌، رووبه‌ڕووى هێرشێكى پاشماوه‌ى چه‌كدارانى داعش بووه‌ته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ى فارسیه‌ى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى جورف سه‌خه‌ر، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوورى  بابل و باشوورى به‌غدا.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى باسى له‌وه‌ نه‌كردووه‌ زیانه‌كانى تیرۆریستان و هێزه‌كانى خۆیان چه‌ند بووه‌.

به‌ڵام ئه‌مه‌یه‌ یه‌كه‌م هێرشى داعش نییه‌ بكرێته‌ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ و دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نزیك جورف سه‌خه‌ر روویدا، كه‌ حكومه‌تى عێراق خستیه‌ ئه‌ستۆى رێكخراوى تیرۆریستى داعش.

جورف سه‌خه‌ر یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ كه‌ به‌ ته‌واوى لایه‌ن میلیشیاكانى سه‌ربه‌ ئێرانه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌ و هیچ هێز و به‌رپرسێكى عێراقى بۆى نییه‌ بچێته‌ ئه‌و شاره‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین