نرخى نەوت بەرزترین ئاستى تۆمارکرد ئابووری جیهان

نوچەنێت:

ئەمڕۆ نرخى نەوت بەرزترین ئاستى تۆمار کرد، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە (72,50) دۆلار و هەروەها نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکى (70,34) دۆلار مامەڵەى پێوە کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە نۆى حوزەیرانى (2021)، نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەراورد بە چەند ساڵى ڕابردوو بەرزترین ئاستى تۆمار کرد، بە شێوەیەک نرخى هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (72,50) دۆلار و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكاش بە (70,34) دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

بە بۆچوونى پسپۆڕانى ئابوورى هۆکارى بەرزبوونەوەى نەوت بۆ ئەم ئاستە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی خواستى بەشێک لەو وڵاتانەی بە خێرایی پێكوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابەش دەکەن، هەروەها رێکخستنەوەی بازاڕی وزەش  لە لایەن وڵاتانی ئۆپێک پڵەسەوە کاریگەری گەورەی لەسەر نرخی نەوت هەبوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین