رێككه‌وتنى عێراق و ئوردن ناره‌زایی لێده‌كه‌وێته‌وه
نوچه‌نێت
رێككه‌وتنى عێراق و ئوردن له بوارى نه‌وت ناڕه‌زاییه‌كى جه‌ماوه‌رى لێده‌كه‌وێته‌وه، چونكه ده‌یان ساڵه ئه‌و رێككه‌وتنه درێژ ده‌كرێته‌وه و به ته‌واویش له به‌رژوه‌ندى ئوردن دایه.
رۆژى هه‌ینى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و بشر خه‌ساونه سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوردن رێككه‌وتنى نه‌وتیان بۆ ماوه‌ى ساڵێكى تر نوێكرده‌وه.
عێراق 40 ساڵه بۆ ئوردن نه‌وت هه‌رزانفرۆش ده‌كات
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى كه‌ناڵى حوڕه ئه‌م رێككه‌وتنه ناڕه‌زاییه‌كى زۆرى له‌لایه‌ن عێراقییه‌كان دروست كردووه، چونكه به هیچ جۆرێك عێراق له رێككه‌وتنه‌كه سوودمه‌ند نییه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه كردووه و ده‌ڵێ بۆ سه‌ره‌تاى هه‌شته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، زیاتر جۆرێك له هاوكارییه بۆ ئوردن و ئه‌م رێككه‌وتنه‌یش بۆ ئابوورى ئوردن وه‌ك شادهمارێك وایه.
رێككه‌وتنه‌كانى نێوان عێراق و ئوردن له چه‌ندان بڕگه پێكهاتوون، به‌ڵام گرنگتر بڕگه بۆ ئوردن ئه‌وه‌یانه كه تایبه‌ته به نه‌وت. به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه عێراق رۆژانه‌ى بڕى 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به ئوردن ده‌دات، به داشكانێكى تایبه‌ت،كه هه‌ندێك جار ده‌گاته 16 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ئه‌مه‌یش وایكردووه ئوردن به ته‌واوى له‌ڕووى وزه‌وه پشت به عێراق ببه‌ستێ. رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، دواى داگیركردنى عێراقیش ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ر به‌رده‌وامبووه و حكومه‌ته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى عێراق لێى پاشگه‌زنه‌بوونه‌ته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment