واده‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه ده‌ستنیشان ده‌كرێت
نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى ئاشكراى كردووه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ى دووشه‌م ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى بدرێت و شاندێكى هه‌رێمیش ئه‌مڕۆ ده‌چێته‌وه به‌غدا.
رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ى دووه‌شم ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 بدرێت.
مه‌دا دوایین گۆڕانكارییه‌كانى ئاشكرا كردووه كه له پرۆژه یاساكه‌دا كراوه، به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى ئه‌م رۆژنامه‌یه دوایین ژماره سه‌ره‌كییه‌كانى بودجه‌ى گشتى به‌م شێوه‌یه‌یه:
قه‌باره‌ى گشتى بودجه: 125 ترلیۆن دینار
داهاتى گشتى: 100 ترلیۆن دینار
كورتهێنان: 20 -25 ترلیۆن دینار
نرخى خه‌میلێنراوى نه‌وت: 45 دۆلار بۆ به‌رميلێك
تێكراى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت: سێ ملیۆن و 250 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه
دواى ئه‌وه رۆژنامه‌ى مه‌دا باس له چوونى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا ده‌كات، لێدوانى له مه‌یاده نه‌جار په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابوورى وه‌رگرتووه كه گوتویه‌تى دۆسیه‌ى نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌م نزیكانه یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment