هێزه‌كانى ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌خرێنه حاڵه‌تى ئه‌وپه‌ڕى وریاییه‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى حوزه‌یران ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانى ئه‌مریكا دواى هێرشه‌كانى شه‌وى رابردوو خراونه‌ته حاڵه‌تى ئه‌وپه‌ڕى وریایییه‌وه "ئینزار" و چاوه‌ڕوانیش ده‌كه‌ن ئاستى گرژییه‌كان له چه‌ند رۆژى داهاتوو زیاتر بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه قسه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه كردووه و باسى له‌وه كردووه، "حاڵه‌تى ئه‌وپه‌ڕى وریایى ته‌نیا باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا ناگرێته‌وه، به‌ڵكو بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د و بنكه‌ى ئه‌مریكى له هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه".
شه‌وى رابردوو به چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وان هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا و هاوكات به مووشه‌كیش هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین.
ئه‌مریكا له‌و هێرشانه‌دا میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران له عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات و به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا كه له نیسانى رابردوو بڵاوكراونه‌ته‌وه له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا زیاتر له 300 هێرش كراونه‌ته سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment