ئێران ڤیزا لەسەر هاووڵاتییانى عێراق و هەرێمى کوردستان لادەبات ئێران

نوچەنێت:

وا بڕیارە کۆمارى ئیسلامى ئێران، ڤیزا لە سەر هاووڵاتییانى عێراق و هەرێمى کوردستان لاببات، سەرکونسوڵى ئێرانیش لە سلێمانى دەڵێت، ئەنجوومەنى ئێران ئەم بڕیارەى بەو مەرجەى عێراقیش هەمان بڕیار بدات.

کۆماری ئیسلامی ئێران لای خۆیانەوە بڕیاری لابردنی ڤیزای (45) رۆژەی لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق داوە، بەو مەرجەی عێراق هەمان هەنگاو بنێت، واتە بڕیارى لابردنی ڤیزا بەندە بە رەزامەندی حکومەتی عێراقەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دەى حوزەیرانى (2021)، مەهد شوشتری، سەرکونسوڵی ئێران له سلێمانی ڕاگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبونەوەی رۆژی چوارشەمەى نۆى حوزەیران، بڕیاری لابردنی ڤیزای (45) رۆژەی لەسەر هاوڵاتییانی هەرێم و عێراق داوە، بەڵام دەبێ حکوومەتى عێراقیش هەمان بڕیار بدات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین