هه‌ر به‌رپرسێك له زاواكه‌ى ئه‌ردۆغان نزیك بێت ده‌رده‌كرێت
نوچه‌نێت
رۆژنامه‌كانى توركیا هه‌واڵى دوورخستنه‌وه‌ى دوو بریكاريى وه‌زاره‌تى دارایى وڵاته‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه. هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێن هۆكارى دوورخستنه‌وه‌یان ته‌نیا ئه‌وه‌یه له به‌رات ئه‌لبیره‌ك نزیكن كه زاواى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 31 كانوونى دووه‌م، له راپۆرتێكدا باس له‌و گۆڕانكارییانه ده‌كات كه له توركیا له‌سه‌ر بڕیارى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا ده‌كرێن.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه دواجار دوێنێ دوو بریكاريى وه‌زاره‌تى دارایى توركیا عوسمان دینكباس و بولَه‌نت ئه‌كسو له پۆسته‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه، دوو بریكارى نوێى دانراون.
هۆكارى دوورخستنه‌وه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزیان له‌گه‌ڵ به‌رات ئالبیره‌ك هه‌بووه كه پێشتر وه‌زیرى دارایى توركیا بووه و زاواى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكه.
ئه‌ردۆغان متمانه‌ى به بازنه‌ى ده‌وروبه‌رى نه‌ماوه و هه‌وڵده‌دات هه‌موو براده‌ره‌كانى زاواكه‌ى له پۆسته‌كانیان دوور بخاته‌وه
سه‌رچاوه توركییه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌ردۆغان متمانه‌ى به بازنه‌ى ده‌وروبه‌رى نه‌ماوه و هه‌وڵده‌دات هه‌موو براده‌ره‌كانى زاواكه‌ى له پۆسته‌كانیان دوور بخاته‌وه. ئه‌مه‌یش وا ده‌كات به‌راتیش وه‌ك دۆسته كۆنه‌كانى تر‌ى ئه‌ردۆغان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ی لێبكرێت ببێت به ركابه‌رێكى سیاسى سه‌رۆك به تایبه‌تى كه چه‌ندان نهێنى ئابوورى لایه.
به‌رات ئه‌لبیره‌ك له دایكبووى ساڵى 1978 ماوه‌یه‌كى زۆر كارى رۆژنامه‌وانى كردووه و دواتر وه‌ك سه‌رمایه‌دارێك ناسراوه، به‌هۆى پاشخانه ئیسلامییه‌كه‌ى له حزبى ره‌فا په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان دروست كردووه، هاوسه‌رى ئیسراى كچى ئه‌ردۆغانه.
كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیارێتى گه‌وره‌ى له توركیا هه‌بووه و دواجار وه‌زیرى دارایى توركیا بوو، به‌ڵام له سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى دووه‌م رابردوو ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه و رایگه‌یاند به هۆكارى ته‌ندروستى ئه‌م كاره‌ى كردووه، به‌ڵام چاودێران و سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن ئه‌مه هۆكارى راسته‌قینه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى نییه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment