ئاواز جاف له‌باره‌ى رۆمانى کولتوور

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

ئاواز جاف كه‌ نووسه‌ر و وه‌رگێڕێكى كورده‌ و له‌ سلێمانى نیشته‌جێیه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌ ناوه‌ڕۆكى دوایین كتێبى كرد كه‌ رۆمانێكى وه‌رگێڕدراوه‌ به‌ ناونیشانى "57".

ئاواز جاف بۆ نوچه‌نێت گوتى، "ئه‌م رۆمانه‌ باس له‌ رووداوه‌كانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق- ئێران ده‌كات، باس له‌ ئازار، كوشتن، هه‌ژاریی، بێهیوایی گه‌نجانی وڵات له‌ به‌ده‌ستخستنی ژیانێكی شایسته‌ و شكۆمه‌ندانه‌ له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی تۆتالیتار ده‌كات، باس له‌وه‌ ده‌كات سه‌رده‌مانێك رۆڵه‌كانی نیشتمان سیخوڕییان به‌سه‌ریه‌كترییه‌وه‌ ده‌كرد، وڵات چ زیندانیكی گه‌وره‌ی نهێنی بووه‌، هه‌ڵهاتن بۆ ئه‌و دیوی سنووره‌كان و ریسوایی و تاڵاوی غوربه‌ت، هه‌روه‌ها كاره‌ساته‌كانی دوای جه‌نگی كوێت و ساڵانی ئابڵۆقه‌ى ئابووری تا برسێتی، گرانی و كۆچ، تا كه‌وتنی به‌غدا له‌ ساڵی 2003 و به‌تاڵانبردنی نیشتمان له‌لایه‌ن داروده‌سته‌یه‌كی گه‌نده‌ڵ به‌ ناوی نه‌ته‌وه‌ و ئایین تا ده‌گاته‌ تێكشكانی رۆحی تاك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی عیراق"

ئه‌و نووسه‌ره‌ ژنه‌ كه‌ پێشتر پێنج كتێبى مێژوویى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئێستا كتێبێكى تریشى له‌ژێر چاپه‌ ، زانیارى ئه‌وه‌ى به‌ نوچه‌نێت دا رۆمانه‌كه‌ له‌لایه‌ن زید عمران نووسراوه‌ و چاپه‌ كوردییه‌كه‌ى له‌ 171 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌.

له‌باره‌ى گرنگى رۆمانه‌كه‌ ئاواز جاف گوتى، "گرنگی رۆمانه‌كه‌ بانگهێشتكردنه‌ بۆ لێبورده‌یی و لێخۆشبوون و نه‌هێشتنی جیاوازییه‌كان، تا گه‌لی عێراق بتوانێت به‌ ته‌بایی پێكه‌وه بژین، زۆر به‌ راشكاوی من سه‌رسامم به‌ شێوازی نووسینی زه‌ید عومران ئاستێكی ئه‌ده‌بی به‌رز و قوڵبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی هه‌یە"  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین