هاوکاریکردنی وڵاتە هەژارەکان، کۆمەڵەی G7 بەسەر دوو بەرەی جودا دابەش دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

لە چوارچێوەی ئەجێندای کۆبوونەوەی کۆمەڵی G7، یەکێک لە ئەجێندایە سەرەککیەکانی، هاوکاریکردنی وڵاتە هەژارەکانە.

ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بە پالپشتیەکەی رژدەوە سوورە لەسەر هاوکاریکردنی ئەو وڵاتانە بە بری   100 ملیار دۆلار بە تایبەت ئەوانەی زۆرترین زیانیان بەهۆی کۆرۆناوە بەرکەوتووە، بەڵام بڕیاری کۆتای لە بارەی پێدانی ئەو برە پارەیە، ئەندامانی کۆمەڵەکەی بەسەر دوو بەرە دابەش کردوون، بە جۆرێک تا وەک و ئێستا هەریەکە لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا، هاورا نین لەسەر دابینکردنی ئەو برە پارەی کە دیاریکراوە.

بە گوێرەی دواین رەشنووسی بەیاننامەی کۆمەڵەکە کە لەلایان ناوەندی “رۆیتەرز”ــــەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا پشتگیری خۆیان بۆ ئەو بەیاننامەی هاوکاریکردنی وڵاتان بە 100 ملیار دۆلار دووپات نەکردۆتەوە. ئەم ئەجینداییەی کۆمەڵەی G7 لە کاتێکدایە لە نیسانی 2021ـدا، ئەندامانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕێککەوتن بۆ زیادکردنی مافی راکێشانی پارە لەو ناوەندە بۆ 650 ملیار دۆلار، بۆ ئەم مەبەستە ولاتانی کۆمەڵە هەلسەنگاندن بۆ ئەو بڕە و زیادکردنی بۆ 100 ملیار دۆلار دەکەن.

شێوازی ڕاکێشانی ئەو برە پارەیە لە سندووقی دراو بە جۆرێکە، کە دەتوانرێت بە دۆلار یان یۆرۆ یان جونیەی ئیستەرلینی یان یوانی چینی ئاڵوگۆری پێ بکرێت.

لەو بارەیەوە  سەرۆکی سندووقی دراو"كريستالينا جورجيفا" دووپاتیکردەوە، کە هاوکارییەکانی کۆمەڵەی G7 کاریگەریەکی زۆر لە سەر ئابووری جیهان بە گشتی و ئابووری وڵاتانی هەژار دەبێت، و هەروەها رایگەیاند،"پرسی هاوکاری کردنی 100 ملیار دۆلار جێگەی گفتوگۆ و دانووستانە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین