پەرلەمانتارێک: جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى بەغدا و هەولێر پێویستى بە یەک ژمێریارى زیرەک هەیە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

پەرلەمانتارێکى کورد لە لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەینى، لە دواى پەسندکردنى بوودجە لە مانگى چوارى ئەمساڵ، تا ئێستا ئەوەى پەیوەندى بە هەرێمى کوردستانەوە هەیە جێبەجێ نەکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (14)ى حوزەیرانى (2021)، شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند، تا ئێستا یاساى بوودجە جێبەجێ نەکراوە نەک لەبەرامبەر هەرێمى کوردستان،  تەنانەت لە بەغداش ئەوەی کە جێبەجێکراوە لە یاسای بودجە تەنها بریتییە لە موچە و هەندێک ئیش و کاری ڕۆژانە.

ئەو ئەندام پەرلەمانى عێراق نایشارێتەوە، جێبەجێکردنی یاساى بوودجە پێویستی بە یەک ژمێریاری زیرەک هەیە، ئەگەر نیەتى جێبەجێکردن هەبێت، ڕێککەوتنەکە ڕێککەوتێکی باشە، بەڵام تا ئێستا ڕێکنەکەوتوون لەسەر ئالیەتی جێبەجێکردنەکەی کە ئایا دوو حسابی جیا دەکەنەوە و هەریەکەیان پابەندبوونی خۆی دەخاتە سەر ئەو حسابە یان بە تەسویەی قەیدی دەیکەین، کە تەنها ژمارەیە و لەکۆتایدا لێکی دەردەکەن، میکانیزمەکەی ماوەتەوە.

بەڵام ئەوەی ئێمە ئاگادارین نە لەڕووی سیاسیەوە نە لەڕووی یاساییەوە ڕێککەوتنەکە کە بەشێکە لەیاسای بوودجە هیچ کێشەییەکی نییە تەنها لەڕووی هونەرییەوە ماوە و ڕێکبکەون لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنەکەی.

 دەشڵێت، پێشبینی ئەوە دەکەین کە بۆ ئەم مانگە ڕێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەم مانگە جێبەجێ نەکرێت واتە نیازی جێبەجێکردنیان نییە ئەوکاتە دەبێت بەدواداچوون بکەین بزانیین کەموکوڕی لەکام لایە ئایا کەموکوڕی لە هەرێمی کوردستاندایە یان بەغدا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین