ئێران پەردەی لەسەر پاپۆڕێکی نوێی دەریایی لادا ئێران

نوچه‌نێت

بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئێران و بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگریی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش و چەند فەرماندەی باڵای سەربازیی و بەرپرسانی پارێزگای هۆرمۆزگان، پاپۆڕی "دنا" کە دروستکراوی ئێرانە رادەستی یەکەی هێزی دەریایی ئەرتەش کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" بڵاوی کردەوە، مەراسیمی رادەستکردنی پاپۆڕی ئێرانی دنا و پووچەڵکرەوەی مینی شاهین، بە فەرمانی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و بە ئامادەبوونی سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی گشتیی ئەرتەش، ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان، فەرەیدون هێمەتی پارێزگاری پارێزگای هۆرمۆزگان و چەندین بەرپرسی تر لە بەندەر عەباس بەڕێوە چوو.

بەگوێرەی "تەسنیم"، پاپۆڕی دنا، چوارەمین پاپۆڕی دروستکراوی ئەو وڵاتەیە و توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی لە مەودای ٢٠٠ کیلۆمەترییەوە هەیە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین