وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: ساڵانه‌ 170 هه‌زار بوتڵ خوێن ده‌به‌خشرێت تەندرووستی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

د. ئاسۆ حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت دەڵێت، "ساڵانە نزیکەی ١٧٠ هه‌زار بوتڵ خوێن لەلایەن خوێنبەخشانەوە دەبەخشرێت".

ئەمرۆ دووشەممە ١٤ی حوزەیران له‌ رۆژى جیهانى خوێنبه‌خشین وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌ڵمه‌تێكى خوێنبه‌خشینى راگه‌یاند د. ئاسۆ حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت گووتی، "وەکو وەزارەت هەوڵماندا لە رێگای بەرێوبەرایەتیەکانەوە هانی هاووڵاتیان بدەین بەردەوام بن لە بەخشینی خوێن، بە بۆنەی کۆرۆناوە کۆڕ و کۆبوونەوەکان سنووردارکراون بۆیە نەمانتوانی هەندێ چاڵاکی ئەنجامی بدەین"

سەبارەت بە چالاکیەکانی ئەمرۆ د. ئاسۆ حەوێزی گووتی، "کاروچالاکی لەسەر ئاستی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەبوون، ئه‌مڕۆ توانیمان بچینە نێو بازاری شاری هەولێر لەبەردەم چایخانەی مەچکۆ لەوێ دوو ئوتۆمبێڵی تایبەت بە وەرگرتنی خوێن لەوێ ئامادە بوون، تیمەکانی بەرێوبەرایەتی وەرگرتنی خوێن لەوێ ئامادەبوون هەر هاووڵاتیەک بەهەر هۆکارێك نەیدەتوانی سەردانی بانکی خوێن بکات لەوێ دەیتوانێ خوێن ببەخشێت".

د. ئاسۆ حەوێزی ئاماژەی بە بڕى بەخشینی خوێن کرد لە ماوەی ساڵێکدا و گووتی، "لەو ساڵەدا  نزیکەی ١٧٠ هه‌زار بوتڵی خوێن بەخشراوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین