هەولێر: یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەشداری هەڵمەتی خوێنبەخشین دەکات هەواڵ
ئەمڕۆ یەکێتی ئافرەتانی کوردستان هەڵمەتێكی خوێن بەخشینی لە بانكی خوێنی هەولێر ئەنجام دا.

نوچەنێت: ئافرەتان

ئه‌مڕۆ له‌ رۆژى جیهانى خوێنبه‌خشین، هه‌ڵمه‌تێكى به‌خشینى خوێن له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو. بەگوێرەی زانیارییەکان له‌ هه‌ولێر و دەورووبەری ١٠ هه‌زار خوێنبه‌خش هه‌یه‌. هەر لەم رۆژەدا لە هەولێر نزیکەی ٢٠٠ یەکەی خوێن به‌ بانكى خوێن دراوه‌ وه‌ك به‌شداریی له‌م رۆژه‌ جیهانییه‌دا. 

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی ٦ی ٢٠٢١، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشینەوە، مەكتەبی سكرتارییەتی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بە ئامادەبوونی د. ڤیان سلێمان، سكرتێری رێكخراوەكە، هەڵمەتێكی خوێن بەخشینی لە بانكی خوێنی هەولێر بە ئەنجام گەیاند كە تیایدا ئەندامانی سكرتارییەت و ئەنجومەن و ناوەندەكانی (ی.ئا.ك) لە هەولێر بەشداریان تێدا كرد.

 مەرجەکانی کەسانی خوێنبەخش بریتین لە: دەبێت تەمەنیان لە ١٨ ساڵ زیاتر بێت، تەندروست بن و نەخۆشی درێژخایەنیان نەبێت بە تایبەت ئافرەتان دەبێ دووگیان نەبن، کێشیان زیاتر لە ٥٠ کگم بێت. 
هەروەها دوای ئەوەی کە پشکنین بۆ خوێنبەخشەکان دەکرێت، دەبێت هیچ کێشەیەکی تەندروستیان نەبێت و کەسی ئاسایی-یش دەتوانێت چوار مانگ جارێك خوێن ببەخشێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین