لە 2030ــــدا ئۆتۆمبیلەکان دەفڕن ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆمپانیاییە جیهانییەکان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و قەڵەباڵغی ڕێگاوبانەکان، پەنا دەبەنە بەر دروستکردنی ئوتومبێلی فڕین. هاوکات هەوڵەکان بۆ تەواوکردن و بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە ئوتومێلانە نزیکن لە تەواو بوون، پێشبینی دەکرێت تا کۆتاییەکانی ساڵی 2025، ئوتومبێلی فڕیو بکەوێتە بازاڕەکانەوە.

لەو بارەیەوە هەریەکە لە کۆمپانیاییەکانی هیوندای مۆتۆری کۆری و جەنەرال مۆتۆرزی ئەمریکی، رایانگەیاند، گەیشتوون بە ئەنجامی باش بۆ بەرهەمهێنانی ئوتومبیلی فڕیو و خستنە بازاڕی، بە گوێرەی لێدوانی کۆمپانییەکان بێت، شێوازی دیزاینی ئوتومبێلی فڕیو، هاوشێوەی هێلیکۆپتەر دەبێت و توانای گواستنەوەی مرۆڤ و کەل وپەلی دەبێت.

سەبارەت بە کاتی بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە ئوتومبێلانە، هەریەکە لە کۆمپانیاییەکانی کۆریا و ئەمریکا ، پلانی جودایان هەیە، بەجۆرێک کۆمپانیای هیوندای، پێشبینی دەکات تا ساڵی 2025 ئوتومبێلەکان بخاتە بازاڕەوە، بەڵام کۆمپانیای جەنەرال مۆتۆرزی ئەمریکی، رایگەیاند تا ساڵی 2030 کاتیان پێوسیتە بۆ ئەوەی بتوانن رێکارە هونەری و کارپێکردنی بازرگانی تەواو بکەن.

کۆمپانیایەکانی تری جیهانی (تۆیۆتا مۆتۆرز و،دايملەر، جیلی چینی)، لە پلانیاندایە ئوتومبێلی فڕیو بەرهەم بهێنن، بەڵام تا وەک ئێستا هیچ ڕاگەیندراوەکی فەرمیان بۆ کاتی بەرهەم‌ هێنان بڵاو نەکردۆتەوە.

بانکی Morgan Stanley، پێشبینی دەکات قەبارەی بازرگانی ئوتومبێلی فڕیو  تاساڵی 2040 بگات بە ترلیۆن دۆلار و تا 2050 بۆ زیاتر لە 9 ترلیۆن دۆلار بەرز ببێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین