ناتۆ لە هەڵپەکانی چین و هەڕەشەکانی رووسیا نیگهرانه
نوچهنێت
سەرانی ناتۆ لە بەیاننامەی کۆتایی لووتکەکەیاندا دەڵێن، "هەڵپە ئاشکراکانى چین و هەڵسوکەوتەکانی لەو بارەیەوە، دەبێتە ئاڵنگاری بۆ بنەماکانی سیستمی نێودەوڵەتی" هەر وەک نیگەرانن لە سیاسەتە سەرکوتکارییەکانی پەکین.
جیا له چین، نیگەرانیشن لە کۆکردنەوە و زیادکردنی هێزی سەربازیی رووسیا و چالاکییە هەراسانکەرەکانی، بە تایبەت لەنزیک سنوورەکانی وڵاتانی ئهندام له هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی.
وڵاتانی ناتۆ هۆشداری دەدەن تاکو رووسیا وەها پیشان نەدات کە رێز له یاسای نێودەوڵەتی دەگرێت و پابەندبوون و بەرپرسیارێتییە نیودەوڵەتییەکانی جێبەجێدەکات، دۆخەکە ئاسایی نابێتەوە.
وڵاتانی ناتۆ بڕیاری پێداچوونەوەشیان داوە بە چەمکی ستراتیجیەتی رێکخراوەکە کە ساڵی ٢٠١٠ داڕێژرا بوو، پێداچوونهوهكهیش زیاتر بۆ بهرهنگاربوونهوهى هەڕەشە نوێیەکانە لە بواری بۆشایی ئاسمان و بواری ئەلیکترۆنی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment