لە سلێمانى گەورەترین نەشتەرگەرى دڵ ئەنجامدرا تەندرووستی

نوچەنێت:

لە شارى سلێمانى تیمێکى پزیشکى، لەسەر ئاستى کوردستان نەشتەرگەرییەکى گەورە بۆ نەخۆشێک ئەنجام دەدەن، بە پێى ڕاگەیێندراوى بەشى نەشتەرگەرى دڵ لە سلێمانى، پێشتر لە یەکێک لە سەنتەرە گەورەکان نەتوانرا بوو ئەم نەشتەرگەریە ئەنجام بدرێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە (16)ى حوزەیرانى (2021) بەشى نەشتەرگەرى دڵ لە شارى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، توانیوومانە بە سەرکەوتویی نەشتەرگەریەکی سەخت و دەگمەن لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق ئەنجام بدەین، بۆ هەڵئاوسانی بەشی کۆتایی کەوانەیی شاخوێن بەر و بەشی سەرەوەی شاخوێن بەری ناو سنگ Distal arch and descending aortic aneurysm ( Giant thoracic aortic aneurysm ) گەورە بوونی بەشی کۆتایی کەوانەیی شاخوێنبەر و شاخوێنبەری ناو سنگ بە قەبارەی (13.4 * 12.5) سانتیمەتر.

بە وتەى ئەو تیمە پزیشکیە، ئەنجامدانى ئەو نەشتەرگەرییە دواى ئەوە هات، کە لە یەکێک لەسەنتەرە گەورەکان هەوڵدرابوو بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە نەشتەرگەریە، بەڵام نەتوانرابوو ئەم نەشتەرگەریە سەختە ئەنجام بدرێت، دەشڵێت، بە نەخۆشەکە گووترابوو کە ئەم نەشتەرگەریە لێرە ناکرێت، بەڵام لە لایەن تیمی پزیشکی سەنتەرەکەمان بڕیاردرا بە کردنی ئەم نەشتەرگەریە.

ئاماژە بەوەش دەکات، نەشتەگەریەکە لەلایەن دکتۆر شکار ر‌ەوف سەعید ئەنجامدراوە بەهاوکاری هەریەکە لە، پسپۆری بێهۆشکار دکتۆر بها‌و عبدالمنعم جمعە، ‏دکتۆر هیوا شێرزاد،‏ دکتۆر علا‌و صبحی، دکتۆر دێژین ـ عیرفان ـ فتون و سەرجەم ستافی نەشتەرگەری دڵ لە سلێمانی.

بەپێی راگەیەنراوەکەی بەشی نەشتەرگەری دڵ، لە ئێستادا باری تەندروستی نەخۆشەکە زۆر جێگیرە و هەنگاو بەرەو باشبوون دەنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین