پەیامنێرێکی بەناوبانگ توشی شێرپەنجە بوو هەواڵ

نوچەنێت: دویچەولە

کریستین ئەمانپوور، پەیامنێری کەناڵی سی ئێن ئێن، لە ماوەی دەیەکانی رابردوو، لە بەناوبانگترین سیما ناسراوەکانی راگەیاندن بووە، تووشبوونی خۆی بە شێرپەنجەی هێلکەدان راگەیاند.

بەگوێرەی ئاژانسی دویچەولە، کریستین ئەمانپوور، پەیامنێڕی بەناوبانگی کەناڵی سی ئێن ئێن، تووشی شێرپەنجەی هێلکەدان بووە. ناوبراو لەکاتی پێشکەش کردنی یەکێک لە بەرنامەکانی لە کەناڵەکە لەم بارەیەوە گوتی ‘’من نەشتەرگەریەکی سەرکەوتووم بۆ بەرەنگاری سەرتان ئەنجام دا و بۆ چارەسەری دەبێ چەند مانگێک چارەسەری کیمیایی وەربگرم تا بتوانم زۆرترین چانس بۆ بەردەوامیدان بە ژیان بەدەست بهێنم. من گەشبینم''.

ئەمانپوور ئاماژەی بەوەدا کە لەکاتی چارەسەری کیمیایی، لە پێشکەش کردنی بەرنامەکانی لە سی ئێن ئێن بەردەوام دەبێت. هەروەها هۆکاری راگەیاندنی نەخۆشیەکەی بۆ دەگێڕێتەوە کە ئامانجیە لەسەر گرنگی دەستنیشانکردنی هەرچی زووتری ئەم نەخۆشییە، جەخت بکاتەوە.

بڕیاروایە ئەمانپوور لە ماوەی مانگەکانی داهاتوو هەر هەفتە لە رۆژی دووشەممە تاکو چوارشەممە، لە پێش کامێرا ئامادە بێت و بەرنامەکانی پێشکەش بکات.

ئەمانپوور، باوکی ئێرانی و دایکی بەریتانییە و تا تەمەنی ١١ ساڵی لە تارانی پایتەختی وڵاتی ئێران ژیاوە و لە دایکبووی ١٩٥٨ زایینییە.

ناوبراو بە هۆی ئەنجامدانی راپۆرت لە ناوچە پڕکێشە و ئاڵۆزی لە سەرتاسەری جیهان، وەکو شەڕی یەکەمی کەنداو و شەڕی بۆسنە ناسرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین