هێشتا ئافره‌تان بەهای لیمۆی سەوز نازانن! تەندرووستی

لاڤین عومەر، نوچەنێت

به‌گوێره‌ى چەندین توێژینەوە لیمۆی سەوز کۆمەڵێک سوودی بۆ ئافرەتان هەیە، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی بەردی گورچیلەیان هەیە.

گۆڤاری “سیدتی” رۆژی سێشەممە ١٥ حوزەیران راپۆرتێكى له‌سه‌ر گرنگى لیمۆى سه‌وز بۆ ته‌ندروستى ئافره‌تان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌ به‌هۆى بوونی رێژەیه‌كى زۆرى ڤیتامین C “بەتایبەتی له‌ توێکڵەکەی” لیمۆى سه‌وز چەندان سوود بە مرۆڤ دەگەیەنێت، لەوانە بەهێزکردنی بەرگریی جەستە، دووربوون لە پووکانەوەی ئێسقان.

جیا لە ڤیتامین  C لیمۆی سەوز بڕێکی زۆر کالسیۆم و ریشاڵى تێدایە، کە هەستی تێربوون به‌ مرۆڤ ده‌ده‌ن و له‌ ئه‌نجامدا ده‌بێته‌ هۆى کەمبوونەوەی کێش. بڕێکی زۆریش ڤیتامین B6  لەخۆ دەگرێت کە ئەم ڤیتامینە بەرپرسە لە گۆڕینی خۆراک بۆ وزە.

بەگوێره‌ى توێژینەوەیه‌كى تر لیمۆی سەوز دەتوانێت بەردی گورچیلە ورد بکات، هەروەها مرۆڤەکەش لە تووشبوون بە نەخۆشی گورچیلە بە دوور ده‌گرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین