هێلین بە هۆى حەبێکەوە گیانى لەدەست دا تەندرووستی

نوچەنێت:

کچێکى قوتابى قۆناغى سێی پەپمانگا، دواى کڕینى پارچە حەبێکى قەڵەوى لە ڕێگەى تۆڕە کۆمەڵاتییەکانەوە، پاش چەند ڕۆژێک بە هۆى زیان گەیاندنى ئەو حەبە بە جگەر و گەدە و گورچیلەکانى گیان لە دەست دەدات.

قوتابى هێلین ئەحمەد، لە ڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە حەبێک دەکڕێ، بە وتەى خزمێکى، بۆ ئەوەى قەڵەو بێت، لەگەڵ ئەوەى دایک و باوکى بە کڕینى ئەو حەبە ڕازیى نین، لە ڕێگەى تاکسییەکەوە گەیێندراوەتە دەستى.

لە بارەى هۆکارى مردنەکەى، د. نه‌سره‌ت خۆشناو، مامۆستای زانكۆ خزمى نزیکى هێلین بە كوردستان24ى ڕاگەیاندووە، ژمارەى ئەو ده‌نكە حەبانەى خواردوویەتى (16) دەنک بووە، دوای تێکچوونى  بارى تەندروستى بردراوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام پێش ئەنجامدانى نەشتەرگەرى، دکتۆرەکان پێانگووتوون، تەندروستى خراپە و زەحمەتە بژى.

ئەو حەبەى هێڵین کڕیویەتى ناوى هیچ کۆمپانیایەکى لەسەر نییە وەک کەسوکارەکەشى دەڵێن، ئه‌و حه‌به‌ی هێلین كڕیویه‌تی، له‌سه‌ر ئینته‌رنێت سێرچیان بۆ كردووه‌، به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كۆمپانیا جیهانییه‌ نادۆزنه‌وه‌ ئه‌و حه‌به‌ی به‌رهه‌م هێنابێت و پێده‌چێت ده‌ستكرد بێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین