هەفتەی داهاتوو كۆبوونهوه لەسەر خوێندنی ساڵی نوێ دەکرێت
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی حوزەیران، موسلیم عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بۆ نوچەنێت گووتی، "بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو وەزیری خوێندنی باڵا و وەزیری پەروەردە بێنە پەرلەمانی کوردستان، گفتوگۆ لەسەر گرفت و کێشەکانی ئێستای بەردەم خوێندن و چۆنیەتی خۆئامادەکردن بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی داهاتوو دهكهین، بێگومان دیارە کە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ وەک پرۆسەیەکی تەندروست و باش بەرێوە نەچوو، کاتێکی زۆری قوتابیان بە فیڕۆ رۆیشت، بابەتێکی زۆر کەم خوێندرا بێگومان ئەمە گرفت و بەربەستێکی گەورەبوو لە بەردەم پرۆسەی خوێندن".
ئهو پهرلهمانتاره له درێژهى لێدوانهكهى ئاماژهى بۆ ئهوه كرد بیر له دهرفهتێكیش دهكهنهوه بۆئهوهى لهساڵى داهاتوو قهرهبووى خوێندنى ئهمساڵیش بكرێتهوه، موسلیم عهبدوڵا گوتى، "قسە لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دهكهین. ئاخۆ هیچ کات ههیه، وەکو پێشتر پلانێک هەبوو دوو مانگی ساڵی داهاتوو دیاری بکرێت. بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو بابەتانەی کە لە قوتابیان رۆیشتوون. شێوازی دەستپێکردنەوەی خوێندن بە ئەلیکترۆنی دەبێت، یاخود بەشێوەی بەردەوامیدانە لەنێو ناوەندەکانی خوێندن".
لەکۆتایی قسەکانی موسلیم عەبدوڵا دووپاتى كردهوه لیژنهى پهروهرده له پهرلهمانى كوردستان پاڵپشتی ئەوە دەکات پرۆسەی خوێندن لەنێو ناوەندەکانی قوتابخانە بێت و مامۆستایان گرفتیان نەمێنێت، شایستە داراییهكانى مامۆستایان جێگیر بێت، بۆئەوەی پرۆسەی خوێندن بەربەستێکی لەبەردەم نەمێنێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment