وەزارەتى تەندروستى لەسەر پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا سێ بڕیارى دەرکرد تەندرووستی

نوچەنێت:

وەزارەتى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە نووسراوێکدا کە ئاراستەى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى تەندروستی کراوە، سێ بڕیار لەبارەى کوتانى ئافرەتانى شیردەر و ئەو کەسانەى تەمەنیان لەسەر (40) ساڵە دەرکرد.

د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە نووسراوێکدا داوا لەسەرجەم بنکەکانى تەندروستى دەکات، "ئافرەتانى شیردەر بکوترێن بە بە ڤاکسینى کۆرۆنا لەبەر نەبوونى بەڵگە کە بیسەلمێنى کەوا ڤاکسینى کۆرۆنا زیانى هەیە لەسەر تەندروستى منداڵەکان کە شیرى دایکیان دەخۆن بۆیە پێویستە هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە لەڕووى پتەوکردنى تەندروستى و ڕاگەیاندن سەبارەت بە گرنگى ئەو توێژە بۆ وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا." 

سەبارەت بە ڤاکسینى ئەسترازێنیکا، داوا دەکات تەنها بەو کەسانە بدرێت کە تەمەنیان لەسەرووى (40) ساڵییەوەیە و دەشڵێت، "بەردەوام بن لە پێدانى ژەمى دووەمى ئەو ڤاکسینە بۆ ئەو کەسانەى کە ژەمى یەکەمیان وەرگرتووە و هیچ کاریگەرەکى لاوەکیان بۆ دروست نەبووە." 

دەشڵێت، "دەکرێ ڤاکسینى کۆرۆنا لە جۆرى سینۆفارم بدرێت بەو کەسانەى کە تەمەنیان لەسەرووى (60) ساڵیەوەیە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین