ئیبراهیم رەئیسی بە فەرمی بووە سەرۆک کۆماری ئێران ئێران

نوچه‌نێت

ئه‌نجومه‌نى هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی، بە فەرمی رایگەیاند ئیبراهیم ڕەئیسی براوەی هەڵبژاردنەکانە.

ئەمڕۆ شەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "بی بی سی" بڵاوی کردەوە، بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، رەئیسی نزیکەی ١٧ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دەنگ، واتە زیاتر لە ٧٢٪ی دەنگەکانی بە دەست هێناوە.

ئەنجامە سەرەتاییەکان دەرخەری ئەوەن رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان لە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشوو، نزیکەی ٢٠٪ کەم بووەتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین