ئەوین لەلایەن خزمێکیەوە کوژراوە هەواڵ

نوچەنێت:

لە ئاهەنگێکى بووکگواستنەوەدا، لە شارۆچکەى تەق تەق کەسێک تەقە لە کچێک دەکات و گیان لەدەست دەدات، بەڕێوەبەڕى بنکەى پۆلیسى ئەو شارۆچکەیەش دەڵێت، کچە کوژراوەکە و تەقەکەرە خزمى یەکترن.

دوێنێ ئێوارە (18)ى حوزەیرانى (2021)، ئەوین ئەحمەد عوسمان تەمەن (2003)، لەکاتى بەشداریکردنیان لە ئاهەنگێکى خێزانى لەگەڵ بنەماڵەکەى لە پارکى گەشتیارى تەق تەق، لەلایەن (ئـ، ح، ح)ى تەمەن (21) تەقەى لێدەکرێت و پێش ئەوەى نەشتەگەرى بۆ بکرێ گیان لەدەست دەدات.

بە وتەى هەرێم دڵشاد عەلى، لێپراسراوى بنکەى پۆلیسى تەق تەق، ڕووداوەکە بە هۆى کێشەیەکى کۆمەڵایەتیى بووە و بکوژەکەش لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییدا دانى بە تاوانەکەى داناوە.

بەپێى زانیارییەکان، هۆکارى ئەم رووداوە، پێشتر کوڕەکە چەند جارێکى داواى ئەم کچەى کردووە، کچەکە ئامادە نەبووە شووى پێبکات، هەردوولا خزمى یەکتر و باوکى کچە کوژراوەکەش ئامۆزاى باوکى تەقەکەرەکەیە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین