گولیزار ره‌شید : 10 رۆژه‌ چاوه‌ڕێى وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌كه‌ین کوردستان- عێراق

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

گولیزار رەشید سندى جێگری سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیيەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت گوتى، "ئێمە داوامان کردووە کە وەزیری سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی بەنزین روونکردنەوەمان بۆ بدات".

ئەمڕۆ شەممە ١٩ی حوزەیران، گولیزار رەشید سندى، جێگری سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت باسى كێشه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌نزینى كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ داواى روونكردنه‌وه‌ له‌ وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌كه‌ن به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

گولیزار ره‌شید گووتی، "ئێمە نزیکەی 10 رۆژە چاوەڕێی هاتنی وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکەین تاکو روونکردنەوەمان بۆ بدات".

له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانى باسى له‌وه‌ كرد، ده‌كرێت كێشه‌ى به‌نزین له‌رێگه‌ى عێراقه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ گوتى، "ئێمە بەشێکین لە عێراق دەبووایە پێشووتر پشتگیرییەکی عێراق له‌ڕووى سووته‌مه‌نییه‌وه‌، هەبوایە، چونکە له‌گه‌ڵ بڕینى بودجه‌ی هەرێم، هەناردەکردنی سووته‌مه‌نییه‌كه‌یش نه‌ما، بۆیە دەکرێت  ئه‌م كێشه‌یه‌ی ئێستای سووتەمنی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین