لاهور شێخ جەنگى: نەخۆشخانەى هیوا خزمەتى هەر چوار پارچەى کوردستانى کردووە تەندرووستی

نوچەنێت:

هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، ئەمرۆ لە سەردانێکى بۆ نەخۆشخانەى هیوا ڕاگەیاند، ئەم نەخۆشخانەیە خزمەتى هەر چوار پارچەى کوردستانى کردووە، لە بارەى گۆڕینى ئەو نەخۆشخانەیە لە کەرتى گشتییەوە بۆ ئەهلى، دەڵێت، ئەسڵ و ئەساسی نییە.

ئەمڕۆ شەممە (19)ى حوزەیرانى (2021)، لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى، سەردانى نەخۆشخانەى هیواى کرد و دواتریش بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند،  نەخۆشخانەی هیوا جگە لە سلێمانی خزمەتی هەرچوار پارچەی کوردستانی کردووە، بەپێی ئەو ئامارەی کە بۆمنیان باسکردووە.

گووتیشى، جگە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەرکى حکوومەتی عێراقیشە داواکاریەکانی ئەو بۆ نەخۆشخانەیە جێبەجێ بکات، چونکە ئەو نەخۆشانەى سەردانى ئەم نەخۆشخانەیە دەکەن (60%)یان خەڵکى دەرەوەی سنوری پارێزگای سلێمانین.

لە بارەى چارەسەرکردنى کێشەکانى ئەو نەخۆشخانەیە، لاهور شێخ جەنگی ئەوەشى خستەڕوو، حکوومەتی هەرێم بەڵێنیداوە کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات و ئێمەش هەمو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی پاڵپشتی ئیداری و سیاسی حکومەتی هەرێم بکەین بۆ ئەوەی ئەم نەخۆشخانەیە نەکەوێت و نەخۆشەکان زەرەرمەند نەبن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین