پەیامی یەکێتی ئافرەتان کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی سێکسی هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بەبۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی سێکسی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە تێدا دەڵێت، جه‌نگ و ململانێکان فاکته‌رن بۆ دروستبوونی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و منداڵان.  

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە پەیامەکەیدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی سێکسی دەڵێت، جه‌نگ و ململانێکان فاکته‌رن بۆ دروستبوونی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و منداڵان و هۆکارێکه‌ بۆ قوربانیدانیان له‌ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه‌.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌و کاره‌ساته‌ی له‌کاتی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به‌سه‌ر ئێزیدی و پێکهاته‌کانی دیکه‌دا هات، کاره‌ساتێکی مرۆیی بوو که‌ له‌مێژوودا وێنه‌ی وه‌ک ئه‌و کاره‌ساته‌ که‌مه‌، قوربانیدانی ئه‌وان له‌پێناو پاراستنی شوناس و کیانی خۆیان بوو، به‌ڵام به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ هه‌وڵی جینۆسایدکردن و له‌ناوبردنیان درا.

یەکێتی ئافرەتان لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، لەم رۆژەدا سەری رێز بۆ ئەو ئافرەتانه‌ داده‌نوێنین که‌ له‌ شه‌ڕ و ململانێکاندا تووشی سه‌ختی و نه‌هامه‌تی بوون
 

دەقی پەیامی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان:

پەیامی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی سێکسی لە ململانێکاندا:

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە پەیامەکەیدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی سێکسی دەڵێت، جه‌نگ و ململانێکان فاکته‌رن بۆ دروستبوونی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و منداڵان و هۆکارێکه‌ بۆ قوربانیدانیان له‌ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه‌.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ توندوتیژییانه‌ له‌کاتی جه‌نگ و ناخۆشیه‌کاندا له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ رووبه‌رووی چه‌ندین حاڵه‌تی نه‌خوازراویان ده‌کات، بۆیه‌ پاش ته‌واوبوونی جه‌نگه‌کانیش هێشتا ئه‌و باره‌ نه‌هه‌مواره‌ ده‌روونیه‌ کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر زهنیه‌تی ئه‌وان به‌جده‌هێڵێت و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ دووباره‌ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ژیانێکی ئاسایی پێویستیان به‌ هاوکاری و پاڵپشتی هه‌یه‌. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بوو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانه‌وه‌ له‌رێکه‌وتی 19ی حوزه‌یرانی 2015 بڕیاری نه‌هێشتنی توندوتیژی سێکسی له‌ شه‌ڕو ململانێکدا  به‌ ئامانجی پاراستن و دووباره‌ گه‌راندنه‌وه‌ی هیوایه‌ک بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی توشی ئه‌و جۆره‌ توندوتیژییانه‌‌ بوون، ده‌رکرا.

له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌و کاره‌ساته‌ی له‌کاتی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به‌سه‌ر ئێزیدی و پێکهاته‌کانی دیکه‌دا هات، کاره‌ساتێکی مرۆیی بوو که‌ له‌مێژوودا وێنه‌ی وه‌ک ئه‌و کاره‌ساته‌ که‌مه‌، قوربانیدانی ئه‌وان له‌پێناو پاراستنی شوناس و کیانی خۆیان بوو، به‌ڵام به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ هه‌وڵی جینۆسایدکردن و له‌ناوبردنیان درا.

ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌روونی رزگاربوانی ده‌ستی داعش ده‌کرێن، جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه‌ و ده‌بێت به‌ هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ک سه‌رله‌نوێ ژیانیان له زێدی خۆیان و له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی سه‌قامگیری ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌که‌یان فه‌راهه‌م بکرێت و، رێگه‌نه‌درێت چیدیکه‌ ئافره‌تان و ژنانی کوردستان به‌تایبه‌ت ئافره‌تانی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ببنه‌ قوربانی عه‌قڵی توندره‌وی و 
وێرانکاری.

ئێمه‌ وه‌ک یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونی شه‌ڕی داعشه‌وه‌، هاوکاری مرۆییمان به‌شێوازی جیاواز گه‌یاندۆته‌ خوشک و برا ئێزیدیه‌کان به‌تایبه‌ت ئافره‌تان چونکه‌ ئه‌وان زیاتر پێویستان به‌هاوکاری مرۆیی هه‌بوو، هاوکات هاوکاربووین له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چه‌ندین ئافره‌ت بۆ ئامێزی خێزانه‌کانیان و دوورخسته‌وه‌یان له‌و ژینگه‌ ناله‌باره‌ی پێشتر بۆیان دروستکرابوو.

لەم رۆژەدا سەری رێز بۆ ئەو ئافرەتانه‌ داده‌نوێنین که‌ له‌ شه‌ڕ و ململانێکاندا تووشی سه‌ختی و نه‌هامه‌تی بوون و، هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ له‌ژێر هه‌رناوێکدا بێت رووبه‌ڕووی توندوتیژی سێکسی بوونه‌ته‌وه‌ و له‌رووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه‌ قوربانیانداوه‌.

یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان
19ی6ی2021

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین