بەڕێوەبەرى ناوەندى هاوبەشى قەیرانەکان: زیاتر لە (92) هەزار ئاوارە و پەنابەر لە کوردستان دەژین کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى ناوەندى هاوبەشى هەماهەنگى قەیرانەکان ڕایدەگەینێ، بە هۆى قەیرانى کۆرۆنا و کەمبوونەوەى هاوکارییەکان، ئاوارە و پەنابەران دۆخیان لە کوردستان باش نییە. دەشڵێت، لە ئێستا هاتنى ژمارەى پەنابەران زیارە لە ژمارەى ئەوانەى دەگەڕێنەوە بۆ شوێنى خۆیان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (20)ى حوزەیرانى (2021)، هۆشەنگ محەممەد، بەڕێوەبەری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، بە رووداوی راگەیاند، ئەو پشتیوانى و هاوکارییەى پێشتر هەبوو بۆ ئاوارەکان ئێستا کەمبووەتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی خزمەتگوزاری و پێداویستییەکان کردووە، هەروەها لێکەوتەکانی کۆرۆناش کاریگەری خراپى هەبووە.

دەربارەى نەگەڕانەوەى ئاوارە و پەنابەران بۆ شوێنى خۆیان و هاتنى ژمارەیەکى زیاتر بۆ کوردستان، هۆشەنگ محەممەد ئاماژە بەوە دەکات، لەماوەی پێنج مانگى ئەمساڵ (2684) هەزار ئاوارە و پەنابەر گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، لە بەرامبەردا (3545) هەزار ئاوارە و پەنابەر هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

 بەپێی راپۆڕتێکى سەنتەری هەماهەنگی قەیرانەکان، کە هەفتەى ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە، هەرێمی کوردستان لە ئێستادا (928،674) ئاوارە و پەنابەری لە خۆگرتووە، لەو ژمارەیە (665،505) ئاوارەی ناوخۆن و (242،824) پەنابەری سووری، (8،747) پەنابەری تورکی و (10،760) و پەنابەری ئێرانی و (753) پەنابەری فەڵەستینین، هەروەها (85) پەنابەری وڵاتانی دیکە.

هەمان ڕاپۆرت ئاماژە بەوەش دەکات، زۆربەی ئەو ئاوارە و پەنابەرانەى لە کوردستان دەژین لە دەرەوەی کەمپەکانن و تەنیا (30٪) یان لەناو (36) کەمپدا دەژین، هەروەها (70٪)یان لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین، (41٪)ی ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای هەولێر، (40٪) لە پارێزگای دهۆک و (19٪) یان لە پارێزگای سلێمانین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین