سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كۆنسولى گشتيى توركيا كرد کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کۆنسولى کرد، لە دیدارێکدا سوپاسى کاروهەوڵەکانى لە هەرێمى کوردستان کرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (21/شوبات/2024)  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى پێشوازى له‌ مه‌همه‌د مه‌ولوود ياكووت، كرد كه ‌وه‌ك كۆنسولى گشتيى توركيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، كۆتايى به‌ ئه‌ركه‌كه‌ى هات.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى كرد بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌رك و كارى تازه‌يدا، بۆ خواست.

لاى خۆيه‌وه‌ ياكووت سوپاس و پێزانينى بۆ پشتيوانيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى خۆى بۆ كاركردنى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین