قه‌یرانێكى تر به‌ڕووى كازمى ده‌ته‌قێته‌وه عێراق ناوچەکە و جیهان


نوچه‌نێت

دوێنێ دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان رایگه‌یاند، دامه‌زراندن له‌ بودجه‌ى نوێى عێراق نییه‌، له‌ به‌غدا له‌به‌رده‌م نووسینگه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى ناڕه‌زایى ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌ڕێوه‌چوو. رۆژنامه‌كان ده‌ڵێن بێكاریى قه‌یرانێكى تره‌ به‌ڕووى مسته‌فا كازمى ده‌ته‌قێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ له‌ راپۆرتێكى كورتدا باسى كێشه‌ى ده‌رچووانى زانكۆكه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، " بۆمبی بێكاریى به‌ڕووى مسته‌فا كازمى ده‌ته‌قێته‌وه‌".

ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى راپۆرتى له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت كردووه‌ و گوتوویه‌تى، دوێنێ نزیكه‌ى پێنج هه‌زار كه‌س له‌ ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌به‌رده‌م نووسینگه‌كه‌ى كازمى ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى.

رێژه‌ى بێكاریى له‌ناو گه‌نجانى عێراق ده‌گاته‌ 27%
 

ئه‌م ناڕه‌زاییه‌ش دواى ئه‌وه‌ى بوو كه‌ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان رایگه‌یاند، به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌وه‌ ناتوانرێت ئه‌مساڵیش كه‌س دابمه‌زرێت. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه‌وتووه‌ رێژه‌ى بێكاریى له‌عێراق 13.8% یه‌، له‌ناو توێژی گه‌نجانیش ئه‌م رێژه‌یه‌ بۆ 27% به‌رزده‌بێته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى "ئه‌لعه‌ره‌بییه‌" له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت راپۆرتى ئاماده‌ كردووه‌ و ده‌ڵێ گخۆپێشانده‌ران كازمى به‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌ به‌ڵێنه‌كانى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن" جیا له‌مه‌یش هاوشێوه‌ى رۆژنامه‌كانى تر ئه‌م كه‌ناڵه‌ پێیوایه‌ بێكاریى قه‌یرانێكى تر ده‌بێت له‌ زنجیره‌ى ئه‌و قه‌یرانانه‌ى كه‌ له‌ماوه‌ى هه‌شت مانگى رابردوودا به‌رۆكى مسته‌فا كازمیان گرتووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین