لیستی بەڵێنەکانی ئیبراهیم رەئیسی بۆ هاووڵاتییانی ئێران ئێران

نوچه‌نێت

ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێران، لە میانەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا، چەندین بەڵێنی بە هاووڵاتیانی ئێران داوە.

رۆژی یەکشەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ئیران ئێمروز" لیستی هەموو بەڵێنەکانی ئیبراهیم رەئیسی بڵاو کردووەتەوە کە بریتین لەوانەی خوارەوە:

- کۆتاییهێنان بەو پەیوەندیيانەی بوونەتە هۆی گەندەڵی و سوودوەرگرتنی کەسانی ناشیاو لە سەرچاوەکان 
- کردنەوەی چوار ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون لە ماوەی چوار ساڵدا
- بەرەنگاربوونەوەی جۆرە جیاوازەکانی گەندەڵی
- گۆڕانی دۆخی هەنوکەیی لە قازانجی خەڵک
- گۆڕانکاریی لە سیستەمی جێبەجێکردن و شێوازی ئیدارەدانی وڵات 
- رێکخستنەوەی ئابووری، بژێوی و کولتوور و پرسە کۆمەڵایەتییەکان و مافی هاووڵاتییان لە سیاسەتی دەرەوەدا
- چاکسازیی لە سیستەمی بانکی وڵاتدا
- راکێشانی پارەی نەختینە بەرەو سێکتەری بەرهەمهێنان
- کەمکردنەوەی هەڵاوسان و گرانی
- پێدانی تێچووی دەرمان لە رێگای پێدانی کارتی تەندرووستی بە هەندێ لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگە
- گرنگیدان بە بژێوی و مووچەی پزیشکان و پەرەستاران
- رەخساندنی یەک ملیۆن هەلی کار لە هەر ساڵێکدا
- رادەستکردنی ئینتەرنێتی بێبەرانبەر بە چینە هەژارەکانی کۆمەڵگە
- کەمکردنەوەی ٥٠% نرخى دەرمان
- گەشەپێدان بە ئابووری ئۆنلاین
- پێکهێنانی تیمێکی ئابووری کە هاوئاهەنگی لە نێوان ئەندامانی هەبێت
- جێبەجێکردنی بەتایبەتیکردن (ئەهلیکردنی) سێکتەری ئابووری
- کۆنتڕۆڵکردنی بازار
- کەڵکوەرگرتن لە ٧٠٪ی توانای ئابووری وڵات کە پشتگوێ خراوە
- دیاریکردنی رێوشوێنەکانی پەرەپێدان بە بەرهەمهێنان
- شەفافیەت و راستگۆیی لەگەڵ خەڵک
- دەستوەرنەدانی حکومەت لە بازار
- چارەسەرکردنی کێشەکان و بەرزکردنەوەی رێژەی خزمەتگوزارییەکان بۆ پەراوێزنشینانی شارەکان
- چاودێریکردنی داهاتی سێکتەری هەناردە
- چاودێریکردنی وردی زنجیرەی دابینکردن، بەرهەمهێنان، دابەشکردن و بەکارهێنانی کاڵا
- کەمکردنەوەی رێژەی قاچاخ 
- ئاسانکاریی بۆ بەرهەمهێنەرانی گەورە و بەڵێندەرانی سێکتەری نیشتەجێکردن
- پێشخستنی بەرنامەی دەوڵەتی ئەلەکترۆنیک
- رێگریکردن لە راکێشانی سەرمایە بۆ بازاری دراو، زێڕ و زەویی
- کەمکردنەوەی باج لەسەر بەرهەمهێنەران
- سەقامگیرکردنی نرخی دراو
- کێڵانی دانەی رۆن لە ٦٠٠ هەزار هەکتار زەویدا
- بەرهەمهێنانی کەلوپەلی پێویستی ئاژەڵان لە ناوخۆ
- دانانی سیستەمی زیرەک بۆ وەرگرتنی باج بە مەبەستی شەفافیەت لە ئابووریدا
- رێگریکردن لە خۆدزینەوە لە دانی باج
- دادپەروەری لە وەرگرتنی باج
- کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری 
- دامەزراندنی سندووقی بیمە و قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی خەڵک لە بۆرسە لێیان کەوتووە
- پەرەپێدان بە ئابووری دەریایی

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین