لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مان: هیچ هه‌نگاوێكى چاكسازيى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ نه‌نراوه‌ کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

سەعید هەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکی بۆ "نوچەنێت" باس له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ئه‌نجامیان داوه‌. له‌ به‌شێكى لێدوانه‌كه‌یشى ده‌ڵێ، "هیچ هه‌نگاوێكى چاكسازيى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ نه‌هاوێژراوه‌".

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی حوزەیران، لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ئه‌نجامدا. جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ "نوچه‌نێت" باس له‌ ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌و سه‌رنج و تێبینیانه‌مان پێداون كه‌ له‌سه‌ر راپۆرتى حكومه‌ت له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى هه‌مانبوو".

سەعید هەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت گووتی، "لە دوای ئەوەی کە راپۆرتی چاکسازی دارایی هات، لەگەڵ راپۆرتی دەستەی دەسپاکی، راپۆرتی دووەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەجێبەجێکردنی پرۆژەی چاکسازیی، کۆمەڵەك تێبینی و سەرنجمان لەسەر راپۆرتەکە هەبوو، بۆیە پێمان باش بوو د. عەبدولحەکیم خەسرۆ لەگەڵ د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بانگهێشتی پەرلەمان بکەین، ئەو تێبینی وسەرنجانەی کە هەمانە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی پرۆژەی چاکسازی بخەینەڕوو".

سەبارەت بە سەرنج و تێبینەکانی سەر راپۆرتەکانى چاكسازى حكومه‌ت له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مانه‌وه‌ سەعید هەرکی گووتی، "سەرنج و تێبینییەکان لەسەر راپۆرتەکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی پرۆژەی چاکسازی بۆ ئەوانمان خستەڕوو ئەوانیش وەڵامی خۆیان هەبوو. له‌وانه‌ ده‌یانگوت هەندێکیان رەنگە هەڵەی تەکنیکی بێت یاخود بابەتی کات بێت و کێشەی زۆری دۆسییه‌كان بێت، رەنگە هەندێكیان نەبوونی خەڵکی پسپۆر و شارەزا بێت ئێستا دەیانەوێت خەڵکی پسپۆر و شارەزا هه‌بێت لەو شوێنەکەدا. بۆئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن و هەنگاوەکان خێرا بن".

له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى سه‌عید هه‌ركى نموونه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هێنایه‌وه‌ كه‌ چاكسازیى تێدا نه‌كراوه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ گوتى، "بۆ نموونە لەسەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەی چاکسازی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە وەکو پێویست نییە و هیچ هەنگاوێك نەهاوێژراوه‌. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك سه‌رنجمان لەباره‌ى وەزارەتی شەهیدان وکۆمەڵێک وەزارەتی تردا هه‌بوو، بۆمان خستنەڕوو".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین