سه‌ردانى پلاسخارت بۆ ئێران عێراقییه‌كان توڕه ده‌كات
نوچه‌نێت
به‌هۆى سه‌ردانێكى جنین پلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، ناڕه‌زاییه‌كى توند دروست بووه. به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت پلاسخارت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێران تاوتوێى هه‌ڵبژاردنى عێراقی كردووه.
دوێنێ یه‌كشه‌م جنین پلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانى تارانى كرد و له‌گه‌ڵ عه‌لى ویلایه‌تى راوێژكارى ئێران كۆبووه‌وه، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى گه‌وره‌ى له لایه‌ن عێراقییه‌كان دروست كردووه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى "ئه‌لعه‌ره‌بیه" باسى له‌وه‌كردووه كاتێك پلاسخارت و ویلایه‌تى رایانگه‌یاندووه، تاوتوێى بابه‌تى هه‌ڵبژاردنیان كردووه، ئه‌وا ناڕه‌زاییه‌كى له‌لاى عێراقییه‌كان دروست كردووه و له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌پرسن ئاخۆ چ شتێكى تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن وڵاته‌كه‌یان واى له پلاسخارت كردووه سه‌ردانى ئێران بكات.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه باس له‌وه ده‌كات عێراقییه‌كان پێیانوایه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ى پلاسخارت له به‌رژوه‌ندى ئێران دایه و به توانجه‌وه ده‌ڵێن، تازه ده‌ركه‌وتووه ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان چۆن ده‌بێت.
پێشتر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند داواى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بكات كه له 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment